ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك تونێلێكی مافیاكان دۆزراوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی دوو تۆن ماده‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ری تێدا بووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، مافیاكان سوودیان له تونێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌رگرتووه و توانیویانه به دووری 600 مه‌تر تونێلێكی تر هه‌ڵبكه‌نن تا نزیك سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌وێوه ماده‌ی هۆشبه‌ر ببه‌نه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وان زۆر به وردی كاریان له تونێله‌كه كردووه، ته‌نانه‌ت سیسته‌می هه‌واگۆڕكێ و ڕووناكیش له نێو تونێله‌كه جێگیركراوه.
مافیاكان به درێژایی 600 مه‌تر تونێلیان هه‌ڵكه‌ندووه
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له نێو تونێله‌كه بڕی 600 كیلۆگرام كۆكایین و 40 كیلۆگرام میسامڤیتامین و حه‌وت كیلۆگرام هیرۆین و 1.3 تۆن مه‌ریوانا دۆزراوه‌ته‌وه، كه نرخی سه‌رجه‌می ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌گاته 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هێزه‌كانی ته‌ناهی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه توانیویانه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی تونێله‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه مافیایهیان نه‌گرتووه، كه به‌رپرسه له هه‌ڵكه‌ندن و ئاودیوكردنی هۆشبه‌ر بۆ ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵیش له نزیك شاری سان دیگۆی سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا، تونێلێكی 1.3 كیلۆمه‌تر و به قووڵایی 21 مه‌تر دۆزرایه‌وه، كه مافیاكان بۆ گواستنه‌وه‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان هێناوه.