سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرالی واژووی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕیار كرد، بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش به‌ندكردنی سه‌رپێچیكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ.
به گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه بڕیارانه‌ی كه له په‌رله‌مانی ڕووسیاوه ده‌رچوون و دواجار ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا واژووی له‌سه‌ر كرد، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڤید 19 نه‌بێت، ئه‌وا به بڕی ملیۆنێك رۆبل كه ده‌كاته 12.7 هه‌زار دۆلار سزا ده‌درێ، یاخود بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خرێته گرتووخانه‌وه.
له به‌شێكی تری بڕیاره‌كان هاتووه، له حاڵه‌تێكدا كه سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كان ببێته هۆكاری تووشكردنی كه‌سێكی تر به كۆرۆنا و كه‌سه‌كه‌یش گیان له ده‌ست بدات، ئه‌وا سزای پێبژاردن ده‌بێته دوو ملیۆن رۆبل كه ده‌كاته 25.3 هه‌زار دۆلار و به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، ئه‌گه‌ریش دوو كه‌س به‌هۆی كه‌سی سه‌رپێچیكاره‌وه بمرن، ئه‌وا ماوه‌ی به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره تونده‌كان بۆ ئه‌و دۆخه كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت
له‌لایه‌كی تره‌وه،
پوتین بڕیارێكی تری ده‌ركرد، كه سزای 1.5 ملیۆن تا 10 ملیۆن رۆبل واته 19 تا 126 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك ده‌سه‌پێنرێ، كه زانیاری ناڕاست و هه‌واڵی درۆ له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌و ڕێوشوێنه توندانه‌ی مۆسكۆ له كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێسته به فره‌وانی له وڵاته‌كه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و بگره تا ئێسته ته‌نیا دوو هه‌زار و 700 حاڵه‌ت تۆماركراون و له‌و ڕێژه‌یه‌یش ته‌نیا 24 كه‌س گیانی له ده‌ست داوه.