له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، هاووڵاتییان جگه له خۆراك و كلینیكسی توالێت، به لێشاو روویان كردووه‌ته چه‌ك كڕین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا روویان كردووه‌ته كڕینی چه‌ك و تا دێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای كڕینی چه‌ك ده‌كه‌ن زیاتر ده‌بێت.
لە ماوەی دوو مانگ دا چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس داوای مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان کردووە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه داوای مۆڵه‌تی كڕینی چه‌كیان كردووه و ده‌ڵێ، له دوو مانگی رابردوو زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س داوای مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان كرووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له مانگی شوبات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س داوای مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه.
ئه‌و داواكارییه له مانگی ئادار به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س و له‌چاو مانگی پێشووی 900 هه‌زار كه‌س زیاتر داوای هه‌ڵگرتنی چه‌كیان كردووه.
بی بی سی ئاماژه‌ی داوه، هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا له ترسی دروستبوونی ئاڵۆزی و سه‌رهه‌ڵدانی برسێتی له ئه‌مه‌ریكا، بۆ پاراستنی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی چه‌ك و جیا له‌و ژماره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی تر به‌بێ ناو تۆماركردنی چه‌كیان كڕیوه.
تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا زیاد له 216 هه‌زار هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له پێنج هه‌زار و 100 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.