سه‌رۆكی فلیپین وریایی دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌بێ، هێزه‌كانی ته‌ناهی بۆیان هه‌یه بیكوژن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فلیپین رۆده‌ریجۆ دۆتیرتی له گوتارێكیدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی فەرمیی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له بواری ته‌ندروستی و ته‌ناهی، ئه‌وانن رێنوێنییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، بۆیه ناكرێ كه‌سانێك هه‌بن سه‌رپێچی بكه‌ن و مه‌ترسی بۆ هاووڵاتییان دروست بكه‌ن، بۆیه‌ى ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه سه‌رپێچی بكات، ده‌بێ بكوژرێ.
ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات، ده‌بێ بكوژرێ
تا ئێسته له‌و وڵاته دوو هه‌زار و 311 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا 96 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
دواتر سه‌رۆكی فلیپین به هاووڵاتییان ده‌ڵێ، دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره، بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه ره‌چاوی دۆخه‌كه بكه‌ن و تێبگه‌ن.
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا روو له هه‌ڵكشانه، به‌پێی دوایین ئاماری تووشبوون، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته 925 هه‌زار و 986 كه‌س، 46 هه‌زار و 491 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 193 هه‌زار و 434 كه‌سیش چاك بوونه‌وه.