ماوه‌ی دوو ڕۆژه نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به جۆرێك 100ی ئەمەریکی یەکسانە بە 126 هەزار دیناری عێراقی، ئه‌مه به‌راورد به نرخی پێشووی شه‌ش هه‌زار دنیاری چووه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی پێوه‌ندی به نه‌بوونی جووڵه‌ی بازاڕه‌وه هه‌یه.
پێوه‌ندی به خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و نزیكی خۆپێشانده‌ران له بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌بوو
روونی كرده‌وه، به‌هۆی كۆرۆناوه هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی وه‌ستاوه، ته‌نیا بازرگانی خۆراك و ده‌رمان .. هتد نه‌بێـت، له‌به‌رئه‌وه مامه‌ڵه به دۆلار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی به‌رز ببێته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد، له رابردوو كه نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار سێ هه‌زاری چووه سه‌ر، پێوه‌ندی به خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و نزیكی خۆپێشانده‌ران له بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌مه‌به‌ست نرخه‌كه‌ی به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه یان بانكی ناوه‌ندی دۆلار نه‌خستبێته بازاڕه‌وه.
به‌هۆی كۆرۆنا هه‌موو جووڵه‌ی بازرگانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ته‌نیا جووڵه‌ی خۆراك، ده‌رمان، غاز و به‌نزین .. هتد نه‌وه‌ستاوه كه ئه‌ویش پێوه‌ندی به پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵك هه‌یه.