پارێزگاری هەولێر: لە قۆناغێكی مەترسیداین

:: PM:01:02:02/04/2020 ‌
پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاند، لەو 10 ڕۆژەی داهاتوو لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی نیسان، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویستە ئەوە بزانرێت ئەگەر ئەو 10 ڕۆژە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە زۆر گرنگە.

دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت
پارێزگاری هەولێر گوتی، ئێستە لەو 10 ڕۆژەی لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەو كۆنگرەیە گوتی، بۆ هەڵەبجە هەموو هەوڵێك دراوە تا ڕێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە ئەو شوێنانەی گومانی لێ‌ دەكرێت بەچەندان شێوە نموونە وەردەگیرێت و وەك هەڕەمەكی و پێنج جۆری دیاریكراو.

وەزیری تەندروستی گوتی، تا یەك كەس مابێـ هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، ئێمە دەبێت ڕۆژانە لە پشكنینەكان و وەرگرتنی نموونە بەردەوام بین و ڕۆژانە 700 پشكنین دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد