حكوومه‌تی مالیزیا به‌هۆی رێنوێنییه‌كی رێكخراوی كاروباری ژنان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ژنان له رۆژانی كه‌ره‌نتین، داوای لێبوردن له ژنانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
جلی جوان بۆ مێرده‌كانیان بپۆشن و ماكیاج بكه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌وێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر رووبه‌ڕووی رێنوێنییه‌كی رێكخراوی كاروباری ژنانی مالیزیا كرایه‌وه كه داوای له ژنانی ئه‌و وڵاته كردبوو له رۆژانی كه‌ره‌نتین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، حكوومه‌ت به فه‌رمی داوای لێبوردنی كرد.
ئه‌و رێكخراوه پیشنیازی كردبوو، له‌و رۆژانه‌ی هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه و پیاوان ناتوانن له ماڵه‌وه بچنه ده‌ر، جلی جوان بۆ مێرده‌كانیان بپۆشن و ماكیاج بكه‌ن و "پرته‌وبۆڵه‌تان لێوه نه‌یه‌ت".
ره‌خنه‌گران حكوومه‌تی مالیزیا به پشتگوێخستنی توندوتیژی خێزانی له‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌و لێدوانه‌ی رێكخراوی كاروباری ژنان به سووكایه‌تیكردن به مافی ژنان وه‌سف ده‌كه‌ن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ره‌خنه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت راگه‌یه‌نراوێك بڵاو بكاته‌وه و روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و رێنوێنییانه بدات كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه به ژنانی مالیزیا دراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌باره‌ی ئه‌و رێنوێنییانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی كاروباری ژنانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، داوای لێبوردن له سه‌رجه‌م ژنانی مالیزیا ده‌كه‌ین و ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ره‌خنه‌گران و پشتیوانی خۆمان بۆ باشتركردنی دۆخی ژنان له وڵات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.