گه‌شه‌پێدان و چاكسازی و چالاككردنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا لێكده‌درێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له ئایندهی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌یر ده‌كرێت. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا (حوسێن كوردنهژاد) ئابووریناس و توێژه‌ر له ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان- IRDK، وه‌ڵام و پێشنیازی خۆی له‌مباره‌یه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بنیاتی ئابووریی كوردستان له‌ڕووی ژێرخان و سه‌رخانه‌وه چۆن ھه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
له‌باره‌ی ژێرخانی ئابووریی (خۆجێیی-لۆكاڵ) كه بواری كار و بازاڕه بچووكه‌كانه، تا ئێسته ڕێیه‌كی باشمان بڕیوه. له‌م ڕووه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئاسایشێكی باش ئه‌و به‌شه گه‌شه‌ی كردووه و له ژیانی ئابووریی خه‌ڵكدا ڕۆڵی هه‌یه. له ئاستی سه‌رخان و داڕشتنی یاسا و ڕێنوێنی و سه‌ركردایه‌تیی حكوومه‌تیش، هه‌نگاوی باشمان ناوه. ئێسته ده‌توانین بڵێین ئێسته له هه‌رێمی كوردستان نه ژێرخان و نه سه‌رخان دیارده‌یه‌كی بێ سه‌روبه‌ر نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه گه‌شه به هه‌ردوولایان بده‌ین. له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی زیاتر توانیویه‌تی ژیان له هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، ئاسایش بووه. ئه‌وه خاڵی هه‌ره به‌هێزه كه له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ئاستی جیۆپۆلهتیكیشدا هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، ڕۆڵیان له به‌دیهێنانی ئه‌و ئاسایشه‌دا هه‌بووه.
حكوومه‌ت ده‌بێ له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا كۆكه‌ره‌وه و پارێزه‌ری ئازادی و كێبه‌ركێی بازاڕ بێت نه‌ك خۆی بكاته خاوه‌نی
گرنگترین ئه‌و گرفتانه‌ی له به‌رده‌م ئابووری كوردستاندان چین و له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
پرسی بێكاری دیارترینییانه. پرسی بێكاری وای له دۆخه‌كه كردووه هاوسه‌نگییه‌ك نییه له نێوان ئه‌و هێزی كاره زۆره‌ی له كوردستاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لی كارانه كه هه‌ن. ئه‌م ناهاوسه‌نگییه بووه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌نگژه‌ی دارایی. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆنكرێتی قسه بكه‌م، هۆكاری سه‌ره‌كیی گرفته‌كانمان لاوازبوونی كۆمپانیای تایبه‌ته كه به‌هۆیه‌وه ڕێ خۆش ناكرێت بۆ چالاكبوونی ئابووری. ئه‌گه‌ر كۆمپانیای كاریگه‌رمان كه‌م و لاوازبوون، ئابووری چالاك ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئابووری چالاك نه‌بوو ئه‌و خه‌ڵكه ناتوانن له‌و كۆمپانیایانه‌دا كار بكه‌ن، لێكهوتهشی ڕووكردنه كه‌رتی گشتییه، كه‌رتی گشتیش تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌بێت.
پێشمه‌رج و كاری له پێشینه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی بۆ كوردستان چییه؟
پێشنیاز زۆر ده‌كرێن، له زۆر ڕووه‌وه‌ش ده‌توانین پێشنیاز بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و هه‌موو پێشنیازانه‌دا بتوانین (له‌پێشینه- ئه‌وله‌وییه‌ت) ده‌ستنیشان بكه‌ین. واتا ئه‌گه‌ر 15 خاڵمان دیاریكردن كه ده‌بێت بیانكه‌ین، ئه‌م 15 خاڵه به واتای له‌پێشینه دێن. به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی من له بارودۆخی ئێسته‌ی كوردستاندا، ده‌ستپێكی كار ده‌بێت بریتی بێت له دامه‌زراندنی كۆمپانیای حكوومی، ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌توانن ڕێ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی كوردستان بكه‌نه‌وه. نموونه‌كه‌شی ئه‌و چه‌ند باسه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له توێژینه‌وه‌ی خۆمدا ورده‌كاریم بۆ ئه‌و ماده خۆراكانه كردووه كه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێن، به كۆی هه‌موویان ساڵانه ده‌گاته ده‌یان ملیار. ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانی ئێمه بتوانن له‌و به‌شه‌دا %50-%60 ی ئه‌و بازاڕه بگرنه ده‌ستی خۆیان، ده‌توانن زۆر له بارودۆخه‌كه بگۆڕن و جووڵه‌یه‌كی باش به‌ره‌وپێشه‌وه بكه‌ین.
هه‌رێم تا سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، توانای خۆبژێوی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ئابووری، به‌رانبه‌ر عێراق چۆن به‌ره‌وپێشه‌وه ببات؟
ده‌بێت له دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی كۆمپانیای حكوومیدا چالاك بین، ده‌توانین خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین و ڕێ خۆش بكه‌ین بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای به‌هێزی تایبه‌ت. كۆمپانیای سه‌ر به كه‌رتی گشتی پرده‌باز و ڕێخۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌هێزی تایبه‌ت پێك بێن، كه بتوانن پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای حكوومی و كۆمپانیای تایبه‌ت، ئابووری كوردستان چالاك بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئابووری كوردستان ئاوا چالاك بكه‌ین، ده‌توانین زۆر له گرفته‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌و بودجه‌یه‌ش كه عێراق بۆ كوردستانی ده‌نێرێت بێ منه‌ت بین.
پێوه‌ندیی نێوان ئاستی پێشكه‌وتنی ئیداره‌دانی یاسایی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له سه‌رانسه‌ری ھه‌رێم چۆن لێكده‌ده‌یه‌وه؟
له‌ڕێی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكان و چالاكبوونیان ئابووریی كوردستان چالاك ده‌بێت، له‌وێوه گه‌شه‌ی یاسایی و سهرڕاستكردنی باری یاسایی وڵات ده‌ست پێ ده‌كات. واتا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌پێشدا یاسا داڕێژین و دواتر به‌دوای چالاكیی ئابووری و كۆمپانیادا بگه‌ڕێین، به‌ڵكو له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكان و چالاكی ئابووری له بازاڕدا، یاساكانمان هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆیان ڕاست ده‌كه‌نه‌وه و له‌باری دامه‌زراوه‌ی یاساییه‌وه وڵاته‌كه‌مان گه‌شه ده‌كات.
پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا و دیموكرات له ھه‌رێمی كوردستان، تا كوێ و تا كه‌ی چانسی ئه‌وه ده‌ده‌ن به كوردستان له خه‌می ئابووریی خۆیدا بێت و خۆی پێش بخات؟
به‌شێكی وه‌ڵامه‌كه گرێ دراوه به بارودۆخی جیۆگرافیای سیاسیی ناوچه و ئه‌و ئاڵوگۆڕه جیپۆلهتیكییانهی ڕوو ده‌ده‌ن. به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیشی كه له ده‌ستی خۆماندایه، بریتییه له‌وه‌ی كه چۆن كۆمپانیاكانمان گه‌شه پێ ده‌ده‌ین و ده‌توانین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دایانده‌مه‌زرێنین و له ناو ئابووریدا ڕۆڵی ڕاسته‌قینه ده‌گێڕن، ببنه لایه‌نی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌ره‌كی و وڵاتانی هاوپه‌یماندا. واتا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌رانبه‌ر ئێمه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌شێكی گرێدراوی بارودۆخی جیۆپۆله‌تیك و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. به‌شێكیشی ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌بێت لایه‌نێك له كوردستان ئاماده بكه‌ین بۆ هاوبه‌شی و به‌شداری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاتانه. بۆیه كۆمپانیای سه‌ر به كه‌رتی گشتی و كۆمپانیای حكوومی گرنگن، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ویستی بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه و كار بكات، لایه‌نێكی به‌رانبه‌ری هه‌بێت تا بتوانێت له‌گه‌ڵی هاوبه‌ش بێت و هاوكاری بكات.
له زۆر نووسیندا ئه‌و زانیارییه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه دیمۆگرافیای كوردستان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی گه‌نجانی تێدایه، ئه‌وه ده‌توانێ بۆ داھاتووی ئابووری ئێمه چ له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه گه‌نجه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، هاوكاتی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكان په‌روه‌رده بكرێن، كه په‌روه‌رده هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا و له‌سه‌ر لاقی خۆی ناڕوات، به‌ڵكو ده‌بێت له پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی بازاڕ و گه‌شه‌ی كۆمپانیادا بێت، ئه‌وكات ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی گه‌شانه‌وه و گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات. ئه‌گه‌ر ئابووریی وڵات به پێچه‌وانه‌وه ڕێخۆشكه‌ر نه‌بێت، ئه‌و هێزی گه‌نجه ده‌بنه هێزی وێرانكه‌ری وڵات، له‌سه‌ر ئه‌م باسه پێم وانییه بۆچوونێكی جیاواز تر له‌مه بوونی هه‌بێت.
گه‌شه‌ی بازاڕ، پاڵنه‌ری پێشكه‌وتنی سیستمی په‌روه‌رده و زانكۆیی و ته‌ندروستییه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه
زۆر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مۆدێلی ئابووری وڵاتێكی دیاریكراو بۆ ھه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه و لێره جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه تا چه‌ند واقیعی زانستییه و چی لێ به‌رھه‌م دێت؟
بنه‌مای تیۆری هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئابووری و بازاڕی سه‌ركه‌وتوو چین، ئێمه له كوردستاندا پێویستمان به‌وه نییه داهێنانی تازه له‌و بواره‌دا بكه‌ین، به‌ڵام سیاسه‌تی ئابووریی تایبه‌ت به كوردستان به‌و واتایه‌ی كه له‌كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین و چی بكه‌ین و چۆن له پێشینه‌ی كاری خۆمان دیاری بكه‌ین، ئه‌مه به كۆپیكردن و هێنانی سیستمی وڵاتێكی تر ناكرێت. ده‌بێت خۆمان به‌شێوه‌ی كرده‌یی و مه‌یدانی ئه‌و سیاسه‌ته بدۆزینه‌وه. بۆیه له‌م ڕووه‌وه ده‌توانین گفتوگۆ و وۆركشۆپی جیاواز بكه‌ین كه لێره‌دا بۆچوونی من ئه‌وه‌یه له ئاستی دیاریكراویی جیۆگرافیی وڵات‌دا خاڵی به‌هێزی ئابووری خۆمان ده‌ستنیشان بكه‌ین و كۆسپی سه‌ره‌كی سه‌ر ڕێگه‌ی چالاكانی بازاڕیش (ئهنتریپرینۆور) دیاری بكه‌ین. بۆ چاره‌سه‌ری كۆسپه‌كه پلانمان له‌و شوێنه دیاریكراوانه‌دا هه‌بێت و بۆ گه‌شه‌پێدانیش خاڵی به‌هێز پلانمان هه‌بێت. ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی گه‌شه‌پێدانی ئابوورییه كه ئێمه پێویستیمان پێیه‌تی.
بارودۆخی سیاسی و ئاوه‌زمه‌ندیی ده‌سته‌بژێری سیاسیی كوردستان تا چه‌ند ھاوكاری پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانن؟ ئایا چانسمان له به‌رده‌سته؟
لێره‌دا دوو جۆر ده‌سته‌بژێر (نوخبه) هه‌ن، یه‌كه‌میان ڕۆشنبیرانن كه به‌داخه‌وه ناتوانن ڕۆڵی به‌رچاو بگێڕن. جۆی دووه‌م ده‌سته‌بژێری سیاسییه. لێره‌دا ئه‌و ده‌سته سیاسییه كه ده‌سته‌بژێری سه‌ركردایه‌تیی وڵاته، دوو خاڵی به‌هێزیان له به‌رده‌سته، یه‌كه‌میان ده‌ستڕۆیشتوویی سیاسی و كارگێڕییان هه‌یه، ئه‌وه بۆخۆی هێزێكی زۆره. دووه‌م، گه‌ر بڕیاری دروست بده‌ن ده‌توانن پشتیوانیی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنن و خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵییان ده‌كات. بۆیه هیوا به‌و ده‌سته‌بژێره بۆ گه‌شه‌پێدانی كوردستان له‌م قۆناغه ڕاگوزه‌رییه ئابووری و سیاسییه‌ی ئێمه‌ی تێداین هه‌یه. به گشتی ئه‌گه‌ر ئه‌و هیوایه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی نه‌بوایه، ئێسته حاڵمان زۆر خراپتر ده‌بوو. ئێمه هه‌موو جارێك ئه‌و خاڵانه ده‌بینین كه خاڵی نه‌رێنین، ده‌نگێك ده‌بیستین كه نه‌رێنییه، به‌ڵام زۆرینه كه قسه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن و هاوده‌نگن، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی ڕۆژانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌نگیان نابیسترێت، چونكه ئه‌و لایه‌نه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان نایه‌ت و كاری خۆیان ده‌كه‌ن. بۆیه له كوردستاندا هیوا هه‌یه و خه‌ڵكیش چاویان له ڕۆڵی حكوومه‌ته و نابێت ئه‌و چانسه له ده‌ست بچێت.
ئێوه له لایه‌نگرانی ھهمهچهشنهكردنی ئابوورین، خاڵی ده‌ستپێك بۆ ئه‌و جۆره ئابوورییه چییه؟
لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كه له بۆچوونه‌كاندا له‌باره‌ی ههمهچهشنهكردنی ئابووری (داپڤهرستی ئیكۆنۆمیك) هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئابووری و چالاكییه‌كان به‌سه‌ر كه‌رتدا دابه‌ش ده‌كه‌ن، له نموونه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و هتد. هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری له كوردستاندا ناتوانرێت ده‌ستنیشان بكرێت كه ئه‌و پڕۆژه ئابوورییه پێوه‌ندی به سێكته‌ر و به‌شه‌كانی تری ئابوورییه‌وه نه‌بێت. واتا پێوه‌ندی به ژێرخان و وزه و زه‌وی و پیشه‌سازی و سیستمی بانكی و كشتوكاڵه‌وه هه‌یه. هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه پێوه‌ندی به به‌شه‌كانی تره‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێت یه‌كه‌م سه‌رنجی ئێمه له‌سه‌ر كاری كۆنكرێتی و تازه بێت بۆ بازاڕی كوردستان، نه‌ك سه‌رنجمان له‌سه‌ر كه‌رت بێت. هه‌روه‌ها ههمهچهشنهكردنی ئابووری به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات خاڵی به‌هێزی ئابووری به‌پێی شوێنی خۆجێیی جیۆگرافیای تایبه‌ت دیاری بكرێت، له زاخۆ و كه‌ڵه‌ك و ڕانیه و شه‌قڵاوه و چه‌مچه‌ماڵ و هتد، له‌وێوه هه‌نگاوی فراوانتری ئابووری هه‌ڵبنرێت. چه‌ند چهشنهكردن له خاڵی به‌هێزی ئابووریی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. بۆ نموونه ئێسته كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌وتمان هه‌یه، ده‌توانین هه‌نگاو بهاوین بۆ دروستكردنی پیشه‌سازیی پلاستیك. لێره‌دا كۆمپانیا ده‌ستڕۆیشتووه بازرگانییه‌كان (تره‌ید ئیكۆنۆمی) له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا ده‌توانن هه‌لی كاری به‌فراوان و داهاتی باش فه‌راهه‌م بكه‌ن.
وه‌ك توێژه‌رێكی ئابووری پشتیوانیی خۆت له ئابووری بازاڕ (ماركێت ئیكۆنۆمی) دووپات ده‌كه‌یه‌وه، ئه‌م سیستمه چۆنه و بۆچی بۆ كوردستان پێویسته؟
چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م سیستمه هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بریتییه له شكان و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها له‌و سیستمه‌دا كه چالاكییه‌ك ده‌كرێت و به‌رهه‌م و سامان دێته ده‌ست، دیسان سامانه‌كه بۆ سامان و سه‌رمایه‌ی تازه وه‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه. ئه‌مه له زهوینهیهكدا ده‌كرێت كه پڕ بێت له ئازادی و كێبه‌ركێ و ڕكه‌به‌رایه‌تی، لێره‌دایه كه كار ده‌كات بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی تازه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمای تازه‌تر. مه‌رجی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی ماركێت ئیكۆنۆمی ئه‌وه‌یه ڕكه‌به‌رایه‌تی و گه‌شه‌ی یاسا و به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌ت هه‌بن. له شۆڕشی پیشه‌سازی به‌ریتانیاوه تا ئێسته به سه‌یركردنی ئامار و ژماره‌كان بۆمان ده‌ركه‌وێت، ته‌نیا به‌شدارییه‌كی زۆری خه‌ڵكه له‌و بازاڕانه‌دا كه ده‌توانێت ئه‌و ئابوورییه پێش بخات.
له ده‌ورانی شۆڕشی پیشه‌سازیدا ئه‌وانه‌ی داهێنانی ئابوورییان به ناوی خۆیانه‌وه ده‌كرد (په‌تێنت)، هه‌موویان خه‌ڵكی جۆراوجۆر بوون وه‌ك هه‌ژار و كرێكار و پیشه‌ساز و ده‌وڵه‌مه‌ند. بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی به‌شداری هه‌بێت بۆ گه‌شه‌ی ئابووری له ماركێت ئیكۆنۆمیدا یه‌كجار پێویسته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه یه‌كێك له كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌بوونی كێبه‌ركێ بۆ كۆمه‌ڵگا دابین بكات و پارێزه‌ری بێت، نه‌ك بۆ خۆی خاوه‌نی بێت.
چ جۆره گۆڕانێك له سیستمی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و زانكۆكان ده‌توانێ بۆ چه‌ندان ساڵی تر ھاوكاری گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان بێت؟
به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك بۆچوونی هه‌ڵه، ئه‌وه ئابووری و بازاڕێكی چالاكه پاڵ به سیستمی په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه ده‌نێت بۆ گه‌شه‌كردن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر چاوێك به داهاتی ساڵانه‌ی تاكی وڵاتاندا بخشێنین و به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئاستی زانكۆكانیاندا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و وڵاتانه هه‌رچه‌نده داهاتیان ده‌چێته خوارتر و ئابوورییان لاوازتر ده‌بێت، ئاستی زانكۆكانیشیان لاوازتر ده‌بێت. بۆیه پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان دیماند و خواست له بازاڕدا بۆ هێزی په‌روه‌رده‌كراوی به كوالیته له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا. واتا ئه‌گه‌ر له بازاڕدا خواست له‌سه‌ر ئه‌و هێزه هه‌بوو، ئه‌وده‌م زانكۆكانمان پێش ده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خواست له‌سه‌ر هێزی په‌روه‌رده‌كراو لاواز بوو، ئه‌وكات ئاستی زانكۆكانیش دێته خواره‌وه. كه‌واته پێوه‌ندی سیستمی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئابووری، پێوه‌ندی پێچه‌وانه‌یه. به چالاكبوونی ئابووری و چوونه‌سه‌ری داهات و مووچه، سیستمی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گه‌شه ده‌كه‌ن.
دوو نووسه‌ر"ئاجمۆگلو و رۆبنسۆن" له كتێبی (بۆچی گه‌لان شكست دێنن؟) باس له شكستی ھه‌ندێ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، پێت وایه ھه‌ڵه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كان چییه كه ده‌كرێت ڕێ له پێشكه‌وتن بگرێت و به‌ره‌و شكستیان ببات؟
ئه‌م دوو نووسه‌ره له‌سه‌ر ڕێبازی قوتابخانه‌ی دامه‌زراوه‌یی (ئهنستیوشنال)ـن، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا زۆر ئه‌كته‌ر ناوه‌ند و سه‌نته‌رن. له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان له سه‌ركه‌وتن و شكستی میله‌تاندا باسیان كردووه، ئه‌وه ده‌رده‌هێنین كه بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری پێویسته ئاستێكی شیاوی ناوه‌ندێتی كارگێڕی (سه‌نترالیزمی بیرۆكراسی) و سه‌روه‌ری یاسا له وڵات‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پێڕهوكراو له هه‌ر وڵاتێكدا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌نگی هێزه‌یه كه له نێوان ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه، بۆیه هه‌ر وڵاته و ده‌بێته "تایبه‌ت و جیاواز"، هه‌ر به‌هۆی به‌ڵانس و هاوسه‌نگی هێز و بهرژهوهندیشه له‌و وڵاتانه‌دا داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌ر وڵاتێك تایبه‌ته. بۆ نموونه ئه‌و په‌رله‌مان و یاسا و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له كوردستاندا هه‌مانه، به‌و ئاست و شێوه‌ی خۆیه‌وه، ده‌رئه‌نجامی هاوسه‌نگیی هێزه كه پێشتر هه‌بووه و هه‌یه و ئه‌مه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی هێزی لایه‌نه‌كان به‌جۆرێكی تر بووایه، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئێمه‌ش به‌جۆرێكی تر ده‌بوو. هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی جیاوازی دانیشتوان (دیمۆگرافی) ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دروستكردنی ئه‌و جیاوازییانه و داڕشتنی سیاسه‌ته‌كاندا.
ئاستی ھه‌ڵاوسان له دۆخی ئابووریی كوردستاندا به‌رده‌وام ھه‌یه، ئه‌مه ھۆكاری چییه و چۆن سنووردار ده‌كرێت؟
هاورده‌كردنی زۆر فراوان و قۆرخكاری بازاڕ دوو هۆكاری سه‌ره‌كین له به‌رزی ئاستی هه‌ڵاوسان له هه‌رێمی كوردستاندا. بۆیه گه‌ر بمانه‌وێ هه‌نگاوێك بۆ جڵه‌وكردنی هه‌ڵاوسانی ئابووری بهاوین، زۆر گرنگه چاو له لیستی هاورده‌كردنی خۆمان بكه‌ین و بزانین چی ده‌توانین لێ كه‌م بكه‌ینه‌وه و چی زیاد بكه‌ین و قۆرخكاریش له بازاڕدا نه‌مێنێت.
كه‌ی ده‌توانرێت سیستمی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی (كاش فلۆو) گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و به‌ره‌و سیستمی دارایی ئه‌لیكترۆنی و بانكی ئه‌لیكترۆنی ھه‌نگاو بنێین؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه تێپه‌ڕێنین، ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه ته‌نیا یه‌ك بانكی جێمتمانه له كوردستاندا دامه‌زرێنێت. سیستمی یاسایی و به‌ڕێوه‌بردنی وا دابڕێژێت كه جێی متمانه‌ی خه‌ڵك و كۆمپانیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر بتوانین ته‌نیا ئه‌و بانكه دامه‌زرێنین، ئه‌وكات له چه‌سپاندنی گه‌شه‌پێدانی سیستمی بانكیدا، هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌مان هه‌ڵناوه.
كابینه‌ی نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ گرفت بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنیشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ھه‌یه، پێت وایه بۆ سیاسه‌تی ئابووری وڵات ده‌بێت چی بكات و له كوێوه ده‌ست پێ بكات؟
به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه نرخی نه‌وت داشكاوه و نه‌خۆشی جیهانیی كۆرۆنا به‌ربڵاوه، حكوومه‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پێوه‌ندیدا بێت. له ئاستی ناوخۆشدا بتوانێت به‌و ڕێیانه‌ی پێشنیازمان كرد، ئامانجی چالاككردنی ئابووری یه‌كه خۆجێیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ئه‌م دووانه بڕۆین، پێم وایه كابینه‌ی نۆیه‌م له به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌یه‌تی.
پرۆفایلی حوسێن كوردنهژاد
حوسێن كوردنهژاد به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی ئابوورییه له ئه‌نیستیۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان- كوردستان IRDK ، كه له‌وێدا پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی ئابووری له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات. چه‌ندان بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی له ڕۆژنامه كوردی و ئینگلیزییه‌كان له‌باره‌ی دیموكراتی و جیۆگرافیای مرۆیی و گه‌شه‌ی ئابووری بڵاو كردووه‌ته‌وه. حوسێن كوردنهژاد خاوه‌ن ئه‌زموونێكی درێژماوه‌یه له‌سه‌ر پرسی كورد به‌گشتی و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ وه‌ك سیاسه‌تمه‌داری دووره‌وڵات كاری بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد به‌گشتی و پێشخستنی سیاسه‌تی ڕیفۆرم له ئێران و توركیادا و هه‌روه‌ها دوای ساڵی ٢٠٠٣ بۆ گه‌شه‌ی دیموكراتی له كوردستانی عێراقدا كردووه. كورنهژاد به‌كالۆریۆسی له جیۆگرافیای مرۆڤی و ماسته‌ری له گه‌شه‌ی دیموكراسی و ماستهرێكیشی له جیۆگرافیای ئابووریدا له زانكۆی ئۆپسالای سوید به‌ده‌ست هێناوه و به زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و سوێدی ده‌نووسێت و قسه ده‌كات.
وشه/ دیمانه- هێما نیازی