رێگەیەك ئەگەری تووشبوونت بە شەكرە ئاشكرا دەكات

:: PM:06:28:02/04/2020 ‌

زانایان ئاماژە دەكەن كە لە رێگەی حسێبكردنێكی بیركاریانە لەلایەن كۆمپیتەرەوە، توانوویانە بگەنە ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە هەیە، پێش دەركەوتنی نەخۆشییەكە لەسەریان.
سوودی دەبێت بۆ خۆپاراستن و كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان
زانایان دەڵێن، ئەنجامی حسێبكردنی ئەو سیستمە بە رێژەی 95% وردە و لە رێگەی كۆمپیۆتەرەوە هەڵسەنگاندن بۆ مەترسیی تووشبوونی مرۆڤ لەو نەخۆشییە لە تەواوی ژیانی دەكات، سیستمەكە داتا پزیشكییەكانی ئەو كەسە رووماڵ دەكات، لەوانەیش پشكنینی پزیشكی ئاسایی، ئەوەیش بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی مەترسی تووشبوون بە شەكرە.  

زانایانی ژاپۆنی كە ئەو تەكنۆلۆجییەیان پەرە پێ داوە، ئاماژە دەكەن كە ئەوان لە ماوەی تاقیكردنەوەكان توانوویانە هەزاران نەخۆشی نوێی شەكرە دیاری بكەن، د ئیكیهێر نۆمورا لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆی كانازاوا لە ژاپۆن دەڵێت، ئێست رێگەی پێویستمان نییە بۆ زانینی تووشبوونی كەسانی تەندروست، بەڵام لە رێگەی كۆمپیۆتەرەوە رەنگە بتوانین ئەو كەسانە دیاری بكەین كە مەترسی تووشبوونیان هەیە.

لە رێگەی تاقیكردنەوەی سەرەتایی ئەو سیستمە، زانایان داتای تەندروستی زیاتر لە 139 هەزار بەشداریان لە شاری كانازاوای ژاپۆنی تۆمار كرد، لەوانە 74 هەزار لەوانەی شەكرەیان هەیە، كە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێن و میز، بەشێك بوون لەو داتایانەی وەرگیران.

تیمەكە تێبینی تۆماركردنی حاڵەتی نوێی تووشبوونیان كرد، د نۆمۆرا و هاوەڵەكانی ئەو داتایانەیان لەو حسێبە بیركارییە بەكار هێنا بۆ پێشبینیكردنی تووشبوون بە شەكرە و زانایان دووپاتیان كردەوە كە ئەنجامەكان بە رێژەی 94.9% ورد بوونە و توانوویانە 4696 نەخۆشی تری شەكرە دیاری بكەن.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل