بڕیاره ئه‌مڕۆ هەینی، دیدارێکی تایبەتی کەناڵی MBC1 عەرەبی لەگەڵ سەرۆک بارزانی پەخش بكرێت.
MBC یه‌كه‌م زنجیرەی دیدارە ڕۆژنامه‌وانییەکانی له‌گه‌ڵ بارزانى ده‌ست پێ ده‌كات
کەناڵی ئێم بی سی عەرەبی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى كورته‌یه‌كى وه‌ك ڕێكلامی سه‌رەتا بۆ دیدارى سه‌رۆك بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بەوە داوە كه دیدارێک لەگەڵ سەرۆک بارزانی کراوە و ئه‌مڕۆ هەینی پەخش دەکرێت.
دیداره‌كه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه له‌و كه‌ناڵه کە یه‌كه‌م زنجیرەی دیدارە ڕۆژنامه‌وانییەکانی له‌گه‌ڵ بارزانى ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بڕیارە ته‌نها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی دنیا بكات.
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی میوانداریی بەرنامەی "دێڕی ناوەڕاست"ی کەناڵەکە کراوە و وەک خۆیان درکاندوویانە، لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وەڵامی پرسیاری (چی لە پشتەوەی ڕیفراندۆمە بەناوبانگەکەی کوردستان بوو)، دەداتەوە.
وه‌ك له ڕێكلامى كه‌نای ئێم بی سیدا هاتووه، دیدارەکە ئه‌مڕۆ هەینی سه‌عات هه‌شتى شه‌و پێشکەش دەکرێت.
سەرۆک بارزانی 25ى ئه‌یلوولى ساڵى 2017 ڕابەرایەتیی گەلی کوردستانی کرد بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی خۆیان لە عێراقدا کە تێیدا زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان کرد و %92ی بەشداران بە بەڵێ دەنگیان بە سەربەخۆیی دا.
سه‌نته‌رى ته‌لەڤزیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه كورتكراوه‌كه‌ىMBC، له‌لایه‌ن كۆمپانییه‌كى گه‌وره‌ى میدیاى عه‌ره‌بى سعوودییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه خاوه‌نه‌كه‌ى بارزگانى ناودارى سعوودى جیهانى وه‌لید ئیبراهیمه، كه‌ناڵه‌كه ناوه‌ندى په‌خش و بنكه‌ى سه‌ره‌كى له شارى دووبه‌یه، به‌یه‌كێك له گه‌روه‌ترین ده‌زگه میدیاییەکانی دنیا و عه‌ره‌بى دانده‌نرێت.