كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئێسته نزیكه‌ى دوو ملیۆن مریشك له ناو كێڵگه و هۆڵه‌كانى به‌خێوكردنى مریشكه، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ى ئێسته بڕوات به‌هۆى دابه‌زینى مریشك توشى كاره‌سات ده‌بین.
له مانگى داهاتووه‌وه مریشك نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزبێته‌وه له بازاڕدا
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، نازم عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخه‌وه چونكه زۆترین كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له سنورى پارێزگاین، زیانێكى زۆرمان كردووه و بڕێكى زۆر مریشك له‌ناو هۆڵه‌كانى مریشك ماوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى خسته بازاڕ ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته نه‌خۆشى كۆرۆنا هه‌یه و هاووڵاتیى زۆر مریشك به‌كارناهێنێت نرخه‌كه‌شى دابه‌زیووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه زیانى زۆر به‌ر خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌وێت و ئێسته نزیكه دوو ملیۆن مریشك له هۆڵه‌كانن، هه‌روه‌ها ئێسته بۆ یه‌ك كیلۆ 500 دینار له زیانداین و زیانه‌كانیشمان ملیارێك دینار ده‌بێت.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه له زیان به‌رده‌وام بین، به دڵنیایه‌وه به‌شى زۆرى خاوه‌ن كێڵگه‌كان له مانگى داهاتوو مریشك داغڵ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له مانگى داهاتووه‌وه مریشك نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزبێته‌وه له بازاڕدا.
له سنورى پارێزگاى سلێمانى سه‌روو 600 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌یه كه كۆى گشتى هۆڵه‌كانى مریشك ده‌گاته هه‌زار كێڵگه و ساڵانه زیاتر له 200 هه‌زار ته‌ن مریشك به‌رهه‌م ده‌هێنن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى