له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی گرووپی "عه‌سبه سائیرین"ی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه، كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریكردنیان ناردووه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به وردی چاودێری جموجۆڵه‌كانی ناو باڵوێزخانه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه لێك ده‌درێته‌وه.
ڤیدیۆكه دوێنێ پێنجشه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا له ئاسمانه‌وه به وردی ناوه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا تۆماركراوه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا شوێنی هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه و باڵه‌خانه‌كانی ناو باڵوێزخانه‌كه و به‌شه جیا جیاكانی به وردی ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گرووپی عه‌سبه‌ی سائیرین حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه دێ، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپات له‌سه‌ر هێنانی سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆت بۆ عێراق ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌ده‌ن، كه سیسته‌می چاودێرییان زۆر به‌هێزه و هیچ كه‌س ناتوانێ له ئاسمانه‌وه چاودێری باڵوێزخانه و بنكه‌ی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكات.
گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه له كاتێكدایه، كه ڕاپۆرته میدیایییه‌كان و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌مه‌ریكا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه گورزێكی گه‌وره و كوشنده له میلیشیاكانی نزیك له ئێران بوه‌شێنێت، هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كرێ كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێرانیش خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
گرووپی
عه‌سبه‌ی سائیرین، یه‌كێكه له گرووپه هه‌ره توندڕۆكانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و به تیمی مه‌رگیش ناویان ده‌ركردووه، له ساڵی 2007 دامه‌زراون و له‌سه‌ر شێوازی حزبوڵای لبنانی و قوتابخانه‌ی سه‌ربازی عیماد موغنیه مه‌شقیان پێكراوه و باوه‌ڕیان به كوشتن و بڕین و جه‌نگه دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ به‌رگریكردن له میحوه‌ری موقاوه‌مه و به به‌رپرسیاری زۆربه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌ی سه‌وز تۆمه‌تبار ده‌كرێن.