كه‌مێك پێش ئێسته له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاری نوێی ڕاگه‌یاند و هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ و پیاده‌ی له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات به‌یه‌كجاری ڕاگیرا.
هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى نیسان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاى گه‌یاند، "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه، بڕیارماندا به ڕاگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ و پیاده به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ته‌ناهییانه‌ى ڕاسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ بگیرێن و ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا ڕێكاریان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه بگرێن و ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان."
زیاتر هاتووه، "پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێڵ یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان."
ئاشكراى كردووه، "پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان پێویسته پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و پێویسته له بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر."
ئه‌وه‌یش خستراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ڕێ پێدانانه‌ی كه پێش ئێسته دراون له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتوچۆكردن به‌و ریگه پێدانانه‌شه‌وه كه له یه‌كى شه‌و تا شه‌شی به‌یانی ده‌دران به هاووڵاتییان.