بۆ دووه‌م جاره له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكی عێراقه و زۆرترین پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایه، دۆخێكی ناله‌باری ئابووری به‌رۆكی ده‌گرێ، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، جیا له‌وه عێراقیش به‌هۆی نه‌بوونی چاكسزای ئابووری و كورتهێنانی له یه‌ده‌گ، وایكردووه دۆخه‌كه نیگه‌رانی لێ بكه‌وێته‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2014 دوای ئه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 110 دۆلاره‌وه هاته سه‌ر 60 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه وایكرد كوردستان تووشی دۆخێكی سه‌خت ببێ و كێشه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ دروست بوو، دواتر ورده ورده به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاوی نایه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 60 دۆلاره‌وه بۆ 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و وه‌ستاندنی كه‌رتی كار و بازاڕ و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، وایكردووه كه كوردستان له داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بێبه‌ش بێت، كه له ڕێی گومرگ و باج و گه‌شتیارییه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه شێوه‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆی له ناوخۆی عێراق هه‌یه، بۆ پاره‌داركردن و داهات پشت به دوو سه‌رچاوه ده‌به‌ستێ، یه‌كێكیان داهاتی نه‌وته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌نارده ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یه كه كوردستان خۆی ده‌یفرۆشێت. دووه‌میان داهاته‌كانی ناوخۆیه‌تی كه خۆی له باج و گومرگ و كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بینێته‌وه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشی گرته‌به‌ر و به‌ره‌و بووژانه‌وه ڕێی ده‌بڕی، كاتێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام 64 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو و به گشتی تێچوو و خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و خزمه‌تگوزاری مانگانه پێویستی به 1.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام ده‌یتوانی ئه‌مه ده‌سته‌به‌ر بكات، له ڕێی فرۆشتنی نه‌وت كه 700 ملیۆن دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینارد كه 328 ملیۆن دۆلار بوو، له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه‌كان كه ده‌گه‌یشته 261 ملیۆن دۆلار.
كوردستان به‌هێزترین دۆستی ئه‌مه‌ریكایه و ده‌بێ واشنتن ڕێ له فره‌وانبوونی كێشه ئابوورییه‌كانی بگرێت
به‌مشێوه‌یه داهاتی كوردستان له كۆتاییه‌كانی 2019 ده‌گه‌یشته 1.44 ملیار دۆلاری مانگانه له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌وكاتی نه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی نه‌وته‌كه‌یشی به به‌غدا ده‌دا، به‌ڵام ته‌نگژه‌كانی ئێسته وایكرد كه بودجه‌ی به‌كاربردن مانگانه بۆ 950 ملیۆن دۆلار كه‌م ببێته‌وه، داهاتی گشتی هه‌رێم ده‌گاته 649 ملیۆن دۆلار و به‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت ده‌گات به‌و ئاسته، سه‌ركرده‌كانی كوردستان و حكوومه‌ت باش له دۆخه‌كه گه‌یشتوون و ده‌ستیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه زیاده‌كان و خه‌رجكردنی شایسته دارایییه‌كانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت كردووه، كه مانگانه ده‌بوو 270 ملیۆن دۆلاری بۆ بدرێت، به‌ڵام وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه خه‌رج ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌و دۆخه‌دا ئه‌مه‌ریكا به هانای كوردستانه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وا دواتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه، چونكه وه‌به‌رهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دۆخێكی خراپدان، ئه‌وان له 2014 به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه تۆزێك دوودڵییان له كاركردن له‌و هه‌رێمه پێشكه‌وتووه لا دروست بوو، ئێسته‌یش جارێكی تر دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا مه‌ترسی هه‌یه گرفت دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستان نییه و كاری زۆر گرنگی له كه‌رتی ئابووری و چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی باجه‌كان كردووه.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ناچار بێ شایسته دارایییه‌كانی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان دوابخات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه قه‌رزی زۆری بۆ داهاتوو له‌سه‌ر كۆ ببێته‌وه، گه‌یشتنی كوردستان بۆ ئه‌و دۆخه له كاتێكدایه كه له 19ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو دان برویلیت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، كه كه‌رتی نه‌وتی كوردستان موعجیزه‌یه و ئێسته كورده‌كان زیاتر له ئه‌فریقا نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به پێشكه‌وتن و كارێكی باش و سه‌ركردایه‌تی ژیری مه‌سروور بارزانی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێویسته پشتیوانی ئه‌و موعجیزه‌یه بن و ڕێ نه‌ده‌ن به‌هۆی داته‌پینی نرخی نه‌وت تووشی كورتهێنان و گرفت ببێته‌وه.
كێشه گه‌وره‌كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته نییه، به‌ڵكوو نه‌بوونی بانكی ناوه‌ندی و یه‌ده‌گی زۆره، مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه كه ئه‌و 60 ملیار دۆلاره یه‌ده‌گه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه‌تیك وردستانی لێ بێبه‌ش بكرێ یان كه‌مترین ڕێژه‌ی پێ بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات، كه‌واته بۆچی و كێ به‌رپرس ده‌بێ له‌و دۆخه، یه‌كێكی تر له گرفته‌كانیش ئه‌وه‌یه كه بێ به‌غدا كوردستان ناتوانێ له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتان و بانكه جیهانییه‌كان ده‌سته‌واره بكات و قه‌رزیان لێ وه‌رگرێت، كه‌واته ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر ده‌بێ له‌و دۆخه؟
كڕینی نه‌وتی كوردستان یان پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح و خێراكردنی كه‌رتی گازی سروشتی و كۆمه‌كی دارایی ڕێگه و بژاره‌كانی به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكان بۆ یارمه‌تیدانی كوردستان
به‌غدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ حكوومه‌ته و یاسای بودجه‌ی 2020ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، بێ یاسا و پابه‌ندبوون ئه‌سته‌مه به ته‌واوی شایسته دارایییه‌كانی كوردستان بدات، ئه‌گه‌ر هاتوو دۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپی زیاتر بڕوات، كه ئه‌مه دۆخێكی چاوه‌ڕواننكراوه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه كۆرۆنا به چڕی له باشوور و ناوه‌ڕاست بڵاو ببێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌هێزترین و باشترین دۆستی خۆی له ناوچه‌كه بپارێزێت.
واشنتن به‌هۆی هه‌ژموونی به‌سه‌ر دامه‌زراوه دارایییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانێ گره‌نتی قه‌رز پێدانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و یاخود ببێته كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستان، یان فشاره‌كانی له‌سه‌ر به‌غدا به ته‌واوی چڕ بكاته‌وه و كوردستان پێویستی به 700 ملیۆن دۆلاری مانگانه له به‌غدا ده‌بێت، جیا له‌وه‌یش پێویسته پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی كوردستان له‌و قه‌رز و هاوكارییه دارایییانه‌ی به‌عێراق ده‌گات به ته‌واوی مسۆگه‌ر بكات.
هاوكات وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویسته له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی كه‌رتی نه‌وت بكه‌وێته گفتوگۆ و دڵنیایی بدات كه كوردستان قه‌رزه‌كانیان ده‌داته‌وه، ببێته نێوه‌ندگیر و گره‌نتیكار، لایه‌نێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی دارایی بۆ كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌به‌رهێنانی ماوه درێژ له كه‌رتی گازی سروشتی كوردستان بكات، تا به‌زوویی بكه‌وێته سه‌ر پێ و شوێنی نه‌وت بگرێته‌وه كه نرخی گاز له بازاڕه‌كانی دینا به‌رزه.
بژاره‌یه‌كی تری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه به ته‌واوی نه‌وتی كوردستان بكڕێت، چونكه ئێسته ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ یه‌ده‌گی نه‌وتی خۆی خه‌رج بكات و پلانی داناوه له‌و هه‌رزانییه‌ی نرخی نه‌وت، له ده‌ره‌وه نه‌وت بكڕێت، هاوكات به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكارییه مادییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه زیاد بكات، پێشتر مانگانه 23 ملیۆن دۆلاریان پێ ده‌درا و ئێسته ئه‌و بڕه بۆ 17 ملیۆن دۆلار كه‌م كراوه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه هاوكارییه‌كی باشی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌تووانه له‌و دۆخه‌ی به‌رۆكی جیهان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه، ئه‌وانیش ده‌ربازییان ببێ و تێی بپه‌ڕێنن.