لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڤیدیۆیەك بڵاو كراوەتەوە، یەكێك لە ژنی كەسە نزیكەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە شەقامەكاندا هاتوچۆ دەكات و " ڤیدیۆی دەربازبوونی بە شانازییەوە بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ ڤیدیۆكە هی سكرتێری قوباد تاڵەبانییە".
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان لە گرتەیەكی ڤیدیۆی دەردەكەوێ خێزانی سكرتێری قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆك وەزیرانی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ دەشكێنن و "بە شانازییشەوە ڤیدیۆكەیان بڵاو كردووەتەوە".
ڤیدیۆیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایی زۆری لێكەوتووەتەوە
لە ڤیدیۆكەدا كە ژنێك شۆفێری دەكات و پێدەچێ چەند كەسێكی تری لە پیاسەكەی لەگەڵ بێ" دەڵێ ئەوە ئۆتۆمبێلی سكرتێری قوباد تاڵەبانییە و ئێمە واین". ئەوەیش راستەوخۆ بەكار هێنانی موڵكی گشتیی و ئۆتۆمبێلی حكوومەتە لە كاری تایبەت سەرباری ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ ئێستە لە كوردستان جێبەجێ دەكرێ.
ڤیدیۆیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایی زۆری لێكەوتووەتەوە ئەوەیش وای كرد، سەمیر هەورامی گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاو كاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەندامی خێزانی یەكێك لە تیمی نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە و بەناو بازگەكانی نێو شاری سلیمانی تێدەپەڕێت لەكاتی بوونی قەدەغەی ھاتوچۆدا.
ئەوە لەكاتێكدایە كە دەبوو بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خێزانەكانیان زیاتر پابەندی رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن.