دوای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به یه‌كجاری چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕێ له هه‌موو كه‌س ده‌گیرا كه به پیاده و ئۆتۆمبێل به‌ناو شه‌قامه‌كاندا بڕۆن، كارمه‌ندێكی نووسینگه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌بێ گوێدانه ڕێنوێنییه‌كان ده‌سووڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كارمه‌نده‌ی نووسینگه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی رێنوێنییه‌كانی كردووه و موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كار هێناوه، ماده‌ی 240 له سزادانی عێراقی ده‌یگرێته‌وه.
موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كار هێناوه
ڕوونی كرده‌وه، سزای ئه‌و ماده‌یه شه‌ش مانگ گرتن و 225 هه‌زار دینار غه‌رامه‌یه، له حاڵه‌تی ئێسته‌شدا ھه‌ر دادوه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له سنووری خۆی به ته‌له‌فۆن بڕیار ده‌دات به بنكه‌كانی سه‌ر به دادگاكه‌ی و رۆژێك دیاری ده‌كات، له حاڵه‌تی زۆر پێویستدا ده‌چێته بنكه‌ی پۆلیس بۆ وه‌رگرتنی گوته‌ی تۆمه‌تبار و سكاڵاكار، ته‌نیا ڕۆژانی ھه‌ینی و شه‌موو دادوه‌ری ئێشكگر له دادگا ده‌وام ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته ده‌وام نییه و دادوه‌ره‌كان له رێی مۆبایله‌وه له پێوه‌ندیدان، بۆیه بۆ كاتی ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌وام بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سه ده‌درێت، ئێسته ده‌كرێت ته‌نیا سزای ئیداری بدرێت و دواتر سزایی یاسایی گرتن ده‌درێت.
سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، قوباد تاڵه‌بانی داوای له ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان كردووه هه‌موو رێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچییه‌وه.
سووڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه و ژنێكی تری ناو ئۆتۆمبیله‌كه و جۆری گفتوگۆكه‌یان سووكایه‌تییه به‌و یاسایه‌ی كه به‌رپرسی پیاوه‌كه‌ی كه قوباد تاڵه‌بانییه له لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چونكه وه‌ك ئه‌و ژنه سه‌رپێچیكاره ده‌یڵێت، "ژنی كه‌سێكه كه سكرتێری كاك قوباده".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی