ئه‌م رۆژانه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌رده‌م ماڵی هه‌مو كه‌سێك وه‌ستاوه، له‌وانه‌یه به هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤ ئه‌و ده‌ره‌تانه وه‌ربگرێت و خۆی بخزێنێته ماڵه‌وه و سه‌رجام ئه‌ندامانی خێزان تووشی كۆرۆنا بكات و بۆیه‌ش پێویسته باشتر ره‌چاوی چۆنیه‌تی شوشتنه‌وه‌ی میوه و سه‌وزه بكه‌ن.
میوه و سه‌وزه رێگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا و بۆیه‌ش له خواره‌وه باس له‌وه ده‌كرێ چی‌یان لێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له كۆرۆنا پارێزراو بین وبه‌هۆی میوه‌ی پیس و كۆرۆناوی ڤایرۆسه‌كه‌مان بۆ نه‌گوازرێته‌وه.
میوه و سه‌وزه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به بێ پاك كردنه‌وه و شوشتنه‌وه‌یان بخورێن. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ی باس كرا بۆ سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا گونجاو بووبێت به‌ڵام له سه‌رده‌می كۆرۆنا پێویستییان به خاوێنكردنه‌وه‌ی زیاتر هیه و ده‌بێت به گیراوه‌ی تایبه‌تیی پاك بكرێنه‌وه.
یه‌كێك له شێوازه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه سوود وه‌رگرتنه له فاس و زاهی به‌ڵام ده‌بێت زۆر وریا بن له سوود وه‌رگرتنیان و سوود له رێژه‌یه‌كی كه‌میان بۆ ئاوێكی زۆر وه‌ربگیرێت.
شێوازی یه‌كه‌م بریتییه له تێكه‌ڵكردنی دوو تا چوار دڵۆپ زاهی و كه‌وچكێكی بچووك فاس له نێو یه‌ك لیتر ئاو و پاشان سه‌وزه كه بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك و میوه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك بخرێته نێو گیراوه‌كه‌وه. دواتر ده‌ربهێنرێن و به ئاو به باشی پاك بكرێنه‌وه و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
سیمورغ له شێوازێكی تردا ده‌كرێ هه‌مان رێوشوێنی سه‌ره‌وه دووباره بكرێته‌وه و له جیاتی فاس كه‌وچكێكی بچووك لیمودزی به‌كاربهێنرێت و له‌وانه‌یه ئه‌مه گونجاوتریش بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی به هه‌ڵه به‌كارهێنانی فاس پارێزراو بن.
شێوازێكی تر سوود وه‌رگرتنه له ئاو‌ی گه‌رم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ سه‌وزه نابێ به‌ڵام بۆ میوه گونجاوه. ده‌بێ ئاوه‌كه 50 تا 60 پله‌ی سیلیزی گه‌رم بێت و دواتر دوو تا چوار دڵۆپ زاهی تێبكرێت و میوه‌كه‌ی تێ بكرێت و دوای كه‌متر له دوو خوله‌ك ده‌ربهێنرێته‌وه و دووباره بشۆردرێته‌وه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی میوه‌كه له‌گه‌ڵ ئاو‌ی گه‌رمی تێكه‌ڵ ده‌كرێ له خوله‌كێك و 45 چركه زیاتر بێ
نابێ ئه‌و ماوه‌یه‌ی میوه‌كه له‌گه‌ڵ ئاو‌ی گه‌رمی تێكه‌ڵ ده‌كرێ له خوله‌كێك و 45 چركه زیاتر بێ چونكه كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر میوه‌كه و له‌وانه‌یه ره‌نگی تێك بدات و به فرێشی نه‌یهێڵێته‌وه.