پڵنگێكی مالایی له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی نیویۆرك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو چه‌ند ئاژه‌ڵێك تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و ئه‌وه‌ش پزیشكانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
تا ئێستە چوار پڵنگ و شێرێکی ئەو باخچەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برانكس رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی گومان له تووشبوونی پڵنگێكی باخچه‌كه‌مان كرا، پشكنینی كۆرۆنامان بۆ ئه‌نجام دا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پڵنگه چوار ساڵانه كه ناوی "نادیا"یه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی نیویۆرك كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین باخچه‌كانی ئاژه‌ڵه له دنیادا، چوار پڵنگ و شێرێكی ئه‌فریقی تووشی كۆكه‌ی وشك بووبوون و ئه‌وه‌یش وای كردبوو پزیشكانی ئه‌و باخچه‌یه گومانی تووشبوون به كۆرۆنایان لێ بكه‌ن.
دوێنێ ئه‌نجامی پشكنینی سێ پڵنگ و شێره‌كه ده‌رچووه و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موان تووشبووی كۆرۆنان، به‌ڵام له پشكنینی نادیا دڵنیا نه‌بوون و ره‌وانه‌ی ویلایه‌تی ئایۆڤایان كردووه بۆ دڵنیابوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی باخچه‌كه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه له رێی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به زوویی چاك ببنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه هۆشیارییان له ده‌ست نه‌داوه و ته‌نیا مه‌یلی خواردنیان كه‌م بووه‌ته‌وه، پێشتر پزیشكان پێیان وابوو ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگوازرێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵان، به‌ڵام تووشبوونی ئه‌و پڵنگ و شێرانه‌ی نیویۆرك ده‌ریخست كه ڤایرۆسه‌كه ده‌شێ بگوازرێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵان، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر یان نابێت كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌جێی ده‌هێڵێت.