فه‌رمانگه‌ی گومرگی هامبورگی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد كه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بارێك له ماده‌ی بێهۆشكه‌ری جۆری كۆكایندا بگرن كه له جۆری پاڵاوتوو بووه و به گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی گرتنی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر له ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
بڕی ئه‌و باره‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ده‌گاته ٧٠٠ كیلۆگرام كۆكاینی پاڵاوتوو كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت دوو هه‌زار و ٨٠٠ كیلۆ كۆكاینی ئاسایی به‌رهه‌م بهێنرێت و به قاچاخ له بازاڕه‌كان ساغ بكرێته‌وه.
باره‌كه له كوراسائۆ بار كراوه كه دوورگه‌یه‌كه له ده‌ریای كارائیبی باشوور و مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه بووه له هۆڵه‌ندا راده‌ستی قاچاخچییان بكرێت.
به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و باره سه‌ره‌داویان ده‌ست كه‌وتووه و زانیارییه‌كانیان به پۆلیسی ئه‌ڵمانیا داوه تا به هاوكاری یه‌كتر رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماده مه‌ترسیداره بكه‌ن.
قاچاخییهتی به ماده‌ی هۆشبه‌ر دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا پۆلیس به‌دوای مافیاكاندا ده‌گه‌ڕێت و ساڵانه سه‌دان تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.