به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه، له ساڵی 2016دا زیاتر له سێ هه‌زار و 300 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران و په‌ناخوازان له ئه‌ڵمانیا و له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندئاژۆكان له‌و وڵاته‌یشدا هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی دویچهوێلهیی ئه‌ڵمانی له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گواستوویه‌ته‌وه، له ساڵی 2016دا زیاد له سێ هه‌زار و 300 هێرشی جۆراوجۆر كراوه‌ته سه‌ر په‌ناخوازان و په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی توندئاژۆ له‌ناو ئه‌ڵمانیا به‌هێزه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامدانی تاوان و هێرشكردنه سه‌ر په‌ناخوازانی ئه‌ڵمانیا له‌چاو ساڵی 2015 ژماره‌ی پێوانه‌یی بڕیوه و هیچ ساڵێك هێنده‌ی 2016 هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران.
له راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی تاوانه‌كانی فیدڕاڵی BAK بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه دراوه، له ساڵی رابردوودا 970 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا و دوو هه‌زار و 400 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران له شوێنه گشتییه‌كاندا.
ژماره‌ی هێرشه‌كان له دوو مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2016دا ٤٦٠ جار بووه و له سێ مانگی دوایی ساڵدا 116 جار ئه‌و حاڵه‌ته تۆمار كراوه كه ئه‌وه‌یش به‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه دابه‌زینی ئاستی توندوتیژییه‌كانه به‌رامبه‌ر په‌ناخوازان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له بڵاوكراوه‌كه‌یدا هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر زۆره گرووپه راست و توندئاژۆكانی ئه‌ڵمانیا، به‌رده‌وام بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و توندوتیژییانه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی هاوشێوه‌ی "فرای تاڵ" و ئالد ئیسكۆل سوسایتی" به‌هێزه.
ئه‌و دوو گرووپه تیرۆریستییه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه قه‌ده‌غه كراون و باس له‌وه‌یش ده‌كرێت ئه‌و گرووپانه دزه‌یان كردبێته ناو پۆلیسه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.