حكوومه‌تی توونس بۆ رێزلێنان له پێگه‌ی ژنانی پزیشك بڕیاری دا وێنه‌ی یه‌كه‌م پزیشكی ژن له وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوی فه‌رمیی وڵات چاپ بكات.
ئه‌و ژنه‌ی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوی فه‌رمیی توونس چاپ كراوه، ناوی ته‌وحیده بن شێخه كه به یه‌كه‌م پزیشكی توونس و باكوری ئه‌فریقا هه‌ژمار ده‌كرێت. وێنه‌كه له‌سه‌ر دراوی 10 دیناری چاپ كراوه.
عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌عید سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توونس گوتوویه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ رێزلێنان بووه له ژنانی زانا و بلیمه‌تی ولاته‌كه‌ی و رێزگرتنه له ره‌وتی گه‌شه‌ی زانست و پێشكه‌وتن.
بن شێخ له ساڵی 1909 له‌دایك بووه و به‌شی پزیشكیی له فڕه‌نسا ته‌واو كردووه. ئه‌و له ساڵی 1936 نۆرینگه‌ی خۆی له توونس كرده‌وه و هه‌ر له‌م وڵاته یه‌كه‌م گۆڤاری ژنانی به زمانی عه‌ره‌بی و فڕه‌نسی به ناوی له‌یلا ده‌ركرد، ئه‌وكات توونس له ژێر سه‌رپه‌رشتی فڕه‌نسادابوو.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توونس رێزگرتنه له‌و پزیشكانه‌ش كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا شه‌ونخوونی ده‌كێشن
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توونس رێزگرتنه له‌و پزیشكانه‌ش كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا شه‌ونخوونی ده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه رزگار بكه‌ن و گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا له توونس 22 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌دست داوه و سه‌رووی 550 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
چاپكردنی وێنه‌ی ئه‌و ژنه له‌سه‌ر 10 دیناری له لایه‌ن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌وه پێشوازی لێ كراوه و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی هه‌ژمار كراوه.