ئایا هاوسه‌ره‌كه‌ت داوای "سێكسی ده‌م"ت لێ ده‌كات؟ ئایا تۆ ڕازیت یان ڕه‌تی ده‌كه‌یته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌تی بكه‌تیه‌وه هۆكاری خۆت هه‌یه، ئایا ده‌ته‌وێ بگه‌ی به چاره‌سه‌ر؟
له ڕاپرسییه‌كدا كه گۆڤاری "ژیانی ده‌روونی"ی فه‌ڕه‌نسی ئه‌نجامی داوه و ماڵپەڕی "
فوشیا" گواستوویەتییەوە، زۆربه‌ی ژنان حه‌زیان لێیه سێكسی ده‌م بكه‌ن، به‌ڵام به كردار، ده‌بینی زۆربه‌ی جار پێچه‌وانه‌یه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، یان قێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك له ڕاپرسییه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌رچی پێشیان خۆشه، به‌ڵام كه‌متر ده‌خوازن بیكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هۆكاری جیاواز هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی هه‌ر چی بێت، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گرفت و كێشه‌ی خێزانی له نێوان هاوسه‌راندا دروست كردووه.
خانمان حه‌ز ناكه‌ن به ڕوونی گرفت و بابه‌ته‌كانی سه‌باره‌ت به سێكس هه‌یانه باسی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت كاتێك دوو هاوڕێی ژن له‌گه‌ڵ یه‌كدی قسه ده‌كه‌ن، به ده‌گمه‌ن دان به‌وه‌دا بنێن كه بێز له سێكسی ده‌م ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێن: دڵیان پێی تێكه‌ڵ دێت پێی.
زۆرێك له توێژینه‌وه زانستییه‌كان، هه‌وڵیان داوه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه بدۆزنه‌وه، زۆر جار پاشخانه كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ئاینییه‌كان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خانمان دروست كردووه، لێره‌دا، به‌شێك له‌و هۆكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
ڕێگرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
لای هه‌ندێك له خانمان، سێكسی ده‌م، بوێرییه‌كی زیاد له پێویسته بۆ شكاندنی نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كرانه‌وه، هه‌ر بۆیه زۆرێك له خانمانی ڕۆژهه‌ڵاتی، وایان پێ باشتره له دۆخی وه‌رگر و كردارلێكراودا بن، هه‌رگیز خۆیان به‌شێك نه‌بن له كرداركه‌ر، چونكه هه‌ست به شه‌رمێكی زۆر ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كانیان، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م خۆشیاندا.
خولیای پاكوخاوێنی
"دامیان ماسكاری" خانمه پزیشكی پسپۆڕ له سێكسزانی، ئاماژه به‌وه ده‌دات، جیاوازی سێكسی ده‌م ئه‌وه‌یه، پێویستیت به چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی جیاواز هه‌یه: هه‌ستی چێژكردن، بۆن و به‌ركه‌وتن، بۆیه زۆرێك له خانمان ڕه‌نگه به بینینی بورووژێن، به‌ڵام نه‌توانن به‌رگه‌ی بۆنه‌كه‌ی بگرن.
هه‌ست به سووكایه‌تی
هه‌ندێك له ژنان، ئه‌و كاره به شتێكی ئاژه‌ڵیی ڕووت ده‌زانن، هه‌ندێكیش به زه‌لیلی و سووكایه‌تی تێی ده‌گه‌ن، چونكه به به‌شێك له ناچاربوون تێی ده‌گه‌ن.
ساردیی هه‌ست
"لۆرا" ژنێكی ئاساییه، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، باسی مێردی یه‌كه‌می ده‌كات و ده‌ڵێ: له‌و ڕۆژه‌ی وازم له خۆشه‌ویستی ئه‌و هێنا، وازم له سێكسی ده‌میش هێنا، چونكه ئیتر به شتێكی بێزلێكه‌ره‌وه تێی ده‌گه‌یشتم، خۆم وه‌ك ژنێكی له‌شفرۆش ده‌هاته به‌رچاو كه بۆ پاره ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، چونكه هیچ هه‌ستێكم بۆی نه‌مابوو، له كاتێكدا پێشتر جێگه‌ی خۆشی و چێژ و به‌خته‌وه‌ریم بوو كه هه‌رگیز لێی تێر نه‌ده‌بووم.
ئه‌م قسانه‌ی لۆرا هۆكارێكی تری بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سێكسی ده‌م ئاشكرا كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێ ڕێگرییه‌كانی ناخ نابێ فه‌رامۆش بكرێن، چونكه گۆڕینی هه‌ست ساردێتی هۆكاری سه‌ره‌كی نا ئارامییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا.
ترس له ئه‌ندامی به‌رامبه‌ر
زۆرێك له خانمان، له كاتی سێكسی ده‌مدا، زۆر له ئه‌ندامی نێرینه ده‌ترسن به ڕاده‌ی تۆقین، چونكه نازانن و نا‌وێرن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر به‌و شێوه ڕاسته‌وخۆیه بكه‌ن.
كێشه‌كانی ژیان
كێشه و گرفته‌كانی ڕۆژانه، وا له خانمان ده‌كه‌ن تاقه‌تیان له گۆڕانكاری و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی جیاواز نییه، وه‌ك به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێك، كۆنترین و ئاسانترین ڕێگه له كاتی جوتبووندا، به خێراترین كات ته‌واو ده‌كه‌ن.
تووشبوون به لاقه‌كردن
"كریستین" یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر دژی سێكسی ده‌مه و ده‌ڵێ: خۆشه‌ویسییه‌كه‌ی بۆ هاوسه‌ری هه‌رچه‌ند بگاته لوتكه، ناتوانێ ئه‌و كاره‌ی بۆ بكات، چونكه منداڵیی خۆی بیر دێته‌وه، كاتێك یه‌كێك له خزمه‌كانی زۆری لێ كردووه سێكسی ده‌می له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات، ده‌ستدرێژی و لاقه‌كردن، هۆكارێكی سه‌ره‌كین كه خانمان له به‌رامبه‌ر سێكس دژه ڕه‌فتار بنوێنن یان نزیكی نه‌بنه‌وه.
"سیلڤان میمۆن" پزیشكی بواری ژنان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ستی خۆشه‌ویستی، پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ خانمان كه هه‌ر شتێك بیانه‌وێ بیكه‌ن و به گژ ترس و دڵه‌ڕاوكێكانیان بچنه‌وه.
ئایا سێكسی ده‌م سه‌لامه‌ته؟
دكتۆر "بیارۆ كه‌ره‌م" پسپۆڕی ته‌ندروستیی سێكسی و ته‌ندروستیی ده‌روونی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "
ئه‌لنەهار" ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی زاوزێ هیچ نه‌خۆشییه‌كیان پێوه نه‌بێ، ئه‌وا له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سه‌لامه‌ته و كێشه‌ی نییه. هه‌ر گرفتێكی ته‌ندروستیش ئه‌گه‌ر هه‌بێ، به‌هۆی ڕژێنه‌وه دروست ده‌بێ، كه‌واته خۆی كرداره‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
سه‌نته‌ری ئه‌ورووپی بۆ توێژینه‌وه تایبه‌ته‌كان له شاری "بۆن" له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و ڕژێنانه‌ی پێش تۆواوی پیاو ده‌ردێن كه زۆرجار خانمان بێزی لێ ده‌كه‌نه‌وه، پێكهاتووه له خوێیاوی كانزایی و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تر و هیچ زیانێك به ته‌ندروستی ناگه‌یه‌نێت.
دكتۆر بیارۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێكهاته‌ی تۆواوی پیاو، پڕییه‌تی له هه‌موو كانزا و پرۆتینه‌كان و ئه‌گه‌ر بشخورێته‌وه، هیچ زیانێكی ته‌ندروستی به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ناگه‌یه‌نێ.
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك، پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای سێكسی ده‌م، هاوسه‌ران ڕاسته‌وخۆ فڵچه‌ی ددانپاكردنه‌وه به‌كار نه‌هێنن، به‌ڵكوو له‌پێشا ئاو له‌ده‌میان ڕا بده‌ن ئینجا به‌كاری بهێنن.