گرووپه مافیاكانی مه‌كسیك به به‌رده‌وامی په‌نا بۆ هه‌ڵكه‌ندنی تونێل ده‌به‌ن، تا زۆرترین بڕی ماده جۆراوجۆره‌كانی هۆشبه‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش وه‌ك ستراتیجێكی جه‌نگی سه‌ره‌تا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لاسایی مافیاكانی كرده‌وه و ئێسته‌یش كۆماری ئیسلامی ئێران به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیجه به به‌رده‌وامی مووشه‌ك به ڕێی عێراقه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته سووریا.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری عێراق به ئاژانسی "
عین"ی ڕاگه‌یاند، كه ئێران و میلیشیاكانی له عێراق به‌رده‌وامن له ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی له ڕێی عێراقه‌وه بۆ سووریا، بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له سووریا، ستراتیجی گه‌یاندنی مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیش ئه‌زموونی گرووپه‌كانی مافیا و گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره له ڕێی تونێله‌وه، ئه‌ركی لێدان و ئاماده‌كردنی تونێله‌كانیش به گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سپێردراوه و فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانیش خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆر تونێلی دوور مه‌ودا له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا لێدراو‌ن و زۆربه‌یشیان له ناوچه‌ی قائیمی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبارن كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا.
ئه‌و به‌رپرسه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا فه‌رمانی به داخستنی سنوور و سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی كردووه، به‌ڵام میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نین و ده‌روازه سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور تا ئێسته‌یش به ڕووی ئێران كراوه‌ن و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و مووشه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ میلیشیاكانی له عێراق و سووریا به چڕی به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌رجه‌م كاروانه‌كانیش له شه‌ودا ئاودیوی خاكی عێراق ده‌كرێن و دواتر به چاودێری و پاسه‌وانی چڕی میلیشیاكان، كاروانه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێته كۆگاكانی حه‌شد له پارێزگاكانی عێراق، یان ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌ر سنووری عێراق و سووریا له پارێزگای ئه‌نبار.
پێشتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له دیوی سووریا چه‌ند بنكه‌یه‌كی میلیشیاكان و تونێلێكی دروستكراویان بۆردمان كرد و به ته‌واوی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌ی حه‌شد و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵدایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجه به‌رده‌وامن و پاشه‌كشه‌یان لێ نه‌كردووه، له ماوه‌ی ڕابردوویش هه‌شت گرووپی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرده‌وه و پنتاگۆنیش دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه میلیشیاكانی ئێران له عێراق خه‌ریكی پیلانگێڕین بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، گرووپه‌كانیش بریتین له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رایای خوراسانی و نوجه‌با و كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا، سه‌رایای عاشوورا، كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی و گرووپی ئه‌وفیا و جوند الامام.
پێشتر گرووپه‌كانی مافیا سوودیان له‌و ستراتیجه وه‌رگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی هۆشبه‌ره‌كان له مه‌كسیكه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی هه‌واڵگری عێراق زانیاری زیاتری خسته ڕوو، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی تونێل له سنووری شارۆكه‌ی قائیمی ناو خاكی عێراق، بۆ نزیك بنكه‌ی ئیمام عه‌لی له ناو خاكی سووریا كه سوپای پاسداران و میلیشیاكانی عێراق و ئێران و ئه‌فغانی له سووریا تێیدا نیشته‌جێن، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌ندازه‌یی به‌رده‌وامی هه‌یه و تیمی ئه‌ندازه‌یی فه‌یله‌قی قودس پلانڕێژی تونێله‌كان ده‌كات و میلیشیاكانی عێراقیش له دیوی عێراقه‌وه پێی هه‌ڵده‌ستن له پێش هه‌مووشیانه‌وه میلیشیاكانی حزبوڵای عێراق.
هه‌واڵگری عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، فه‌یله‌قی قودس ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وانتر و به ئامێری پێشكه‌وتوو ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی تونێله‌كان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رپرسی كۆگا و جبه‌خانه و چه‌كی فه‌یله‌قی قودس كه ناسراوه به حاج میرزا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسی به‌ناوی زولفه‌قار عه‌لی ڕه‌سوولی كه ناسراوه به حاجی ئه‌مین ئێرانی ڕاسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سێ تونێلی مه‌ودا درێژ هه‌ڵبكه‌نن، كه له نزیك قائیمه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی ئیمام عه‌لی له دیوی سووریا درێژ ده‌بنه‌وه.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له سنووری عێراق و سووریا هه‌ڵكه‌ندنن به چڕی ده‌ستی پێكردووه
له ته‌ك تیمی ئه‌ندازه‌یی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵكه‌ندن، هاوكات هێزێكی میلیشیاكان و فه‌یله‌قی قودس له ناوچه‌كه هه‌ن به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌بو جاڤید و حاجی سولتان ئێرانی كه فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆیان پێ دراوه، به كوشتن و گولـله‌بارانكردنی هه‌ر كه‌سێك كه له تونێله‌كان نزیك ببێته‌وه.
ئه‌و ستراتیجه‌ی ئێران له هه‌ڵكه‌ندنی تونێل، سه‌ره‌تا گرووپه مافیا و تاوانباره‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاریان هێنا و پشتیان پێ به‌ستووه و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرتنه‌به‌ری هه‌مان ستراتیج مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، كه كۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوه‌ی گرووپه مافیاكان له عێراق و سووریا كار ده‌كات و هه‌موو ئه‌و جموجۆڵانه‌یش كه ئه‌نجامی ده‌دات، پێچه‌وانه‌ی یاسا و سه‌روه‌ری عێراق و سووریا‌ن و كاری گرووپه مافیاكان و بانده‌كانی كڕین و فرۆشتنی چه‌كن له بازاڕی ڕه‌ش.