زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ئێسته تاوتوێ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌نگاو به هه‌نگاو ژیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌رجه‌م جموجۆڵه‌كان وه‌ستێنران و جیا له ماركێته‌كان هه‌موو شتێك داخران، ئه‌م كاره‌یش به پشبه‌ستن به سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو خه‌ڵك تووشی ڤایرۆسه‌كه بێ و به‌مشێوه‌یه له‌ناو بچێت.
سه‌ره‌تا ئه‌و پلانه له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشنیاز كرا، به‌ڵام دواتر بوو به كاره‌سات و به‌ریتانیای به ته‌واوی كرد به مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێژه‌ی قوربانیانیش له‌و وڵاته ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و زانایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، كه به‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌ش ئه‌سته‌مه بتوانێ كۆتایی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بهێنێ، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن كه وڵاتان نابێ پێڕه‌وی ئه‌و ستراتیجه بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای شكستی له به‌ریتانیا و گیرۆده‌بوونی خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یش به كۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له وڵاتان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شێوازه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێڕه‌و بكه‌ن و یه‌كه‌م وڵاتیش بریتییه له سوید كه تا ئێسته ژیان له‌و وڵاته ئاسایییه و هه‌مووان هاتوچۆ ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دووپاتی كرده‌وه كه سیسته‌می ته‌ندروستیان زۆر به‌هێزه و له‌و كاته‌ی كه سیسته‌می
به‌رگری هاوبه‌ش پێڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك حاڵیان خراپ بوو، ده‌توانن فریایان بكه‌وین و هه‌رچۆنێك بێ له‌و هه‌نگاوه تا ئێسته په‌شیمان نین.
هاوكات مارك رووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندایش له ماوه‌ی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرنه‌به‌ر و به پێویستییه‌كی گرنگی زانی، چونكه وه‌ستانی ژیان و شه‌تداون كردنی هه‌موو كار و جووڵه‌یه‌ك به ته‌واوی وڵاتان له‌ناو ده‌بات و ئابووری جیهان تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ڵمانیایش خه‌ریكی تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ن و ده‌یانه‌وێ هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بگرنه‌به‌ر.
زانایان دوودڵن له جێبه‌جێكردنی و تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه مه‌رگی خه‌ڵكێكی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه
له بابه‌تێكدا باسمان له سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ كرد و
لێره‌وه ده‌توانن ورده‌كارییه‌كه‌ی بخوێننه‌وه، چونكه بۆ تێگه‌یشتن له سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌ش پێویستمان به زانیاری له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌رگری هاوبه‌ش واته ئازادكردنی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن و تووشی كۆرۆنا بن، كاتێك هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتێك تووشی بوون، ئیتر هیچ كه‌سێك نامێنێ كه ڤایرۆسه‌كه په‌لاماری بدات و هانای بۆ به‌رێت، به‌مشێوه‌یه به‌ر له مه‌ترسییه‌كه ده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر ڤایرۆس یان به‌كتریا یان ته‌نێكی زیانبه‌خشیش له نێو جه‌سته‌ی هه‌موو كه‌سێك بێ، ئه‌وا سیسته‌می به‌رگری هه‌ریه‌كێكیان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و به‌مه‌یش ده‌گوترێ سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌شی هه‌موو كۆمه‌ڵگه دژ به ڤایرۆس یان به‌كتریا یان ته‌نه زیانبه‌خشه‌كه.
ڕه‌نگه پلانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له هه‌مووان سه‌ركه‌وتووتر بێ، هه‌رچه‌نده تا ئێسته بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام خه‌ریكی تاوتوێكردن و گفتوگۆن، هه‌نگاوه‌كانی پلانه‌كه بریتییه له ده‌ستكردنه‌وه به ژیانی ئاسایی به هه‌نگاوی جیا جیا و سه‌ره‌تا ماركێته‌كان ده‌كرێنه‌وه و دواتر فه‌رمانگه‌كان و پاشان كارگه‌كان و ئنجا له دوا هه‌نگاو قوتابخانه و زانكۆكان، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا كه‌سانی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه له ماڵه‌وه ده‌هێلرێنه‌وه و ڕێ نادرێ بێنه ده‌ره‌وه و له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه ده‌بن.
به‌شێك له زانایانی ئه‌ڵمانیا له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه ئێسته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا 100 هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌یش بریتییه له 28 هه‌زار كه‌س و ته‌نیا هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، كه ئه‌وانه‌یش زۆرینه‌یان كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون.
مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می به‌رگری هاوبه‌ش له‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه ده‌بنه قوربانی، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پشكنین بكات، ئێسته هه‌فتانه زیاتر له 200 هه‌زار پشكنین له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌یه‌وێ ڕێژه‌كه به‌رز بكاته‌وه بۆ 200 هه‌زار پشكنین له ڕۆژێكدا.
پشكنینه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه ناكرێن كه ئاخۆ كه‌سه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه یان نا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێوانه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان ده‌كرێ كه تا چه‌ند سیسته‌می به‌رگری به‌هێزه و تا چه‌ندیش لاوازه، ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان به‌هێزه به ده‌ستبه‌ندێك هاوشێوه‌ی سه‌عاتێك له ده‌ستیان ده‌به‌سترێ و جیا ده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌ی كه سیسته‌می به‌رگریان لاوازه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا پشكنینیان بۆ كرا، ئیتر ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان به‌هێزه‌وه و ئه‌و ده‌ستبه‌نده‌یان له ده‌سته كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، هه‌موو شتێك بۆیان ئاسایی ده‌بێته‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن و بچن بۆ سه‌ر كار و ژیانی ئاسایی خۆیان.
سوید پێڕه‌وی كردووه و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندایش خه‌ریكی تاوتوێكردنین
ئه‌وانه‌یشی كه سیسته‌می به‌رگریان لاوازه له ماڵه‌وه ده‌هێلرێنه‌وه و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێ ده‌درێ بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری، له‌باره‌ی ئه‌وه‌یش كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێ و به پێڕه‌وكردنی به‌رگری هاوبه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر تووشی ڤایرۆسه‌كه بن، ئه‌وا به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نابێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، چونكه سیسته‌می ته‌ندروستی وڵات زۆر به‌هێزه و بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌سێك له ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بوونی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه زۆر ورده و پێشبینی ده‌كرێ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له زانایانی وڵاته‌كه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له خێزانێك كه‌سێك سیسته‌می به‌رگری به‌هێز بێ و به ئاسایی هاتوچۆ بكات، دوو كه‌سیش له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و سیسته‌می به‌رگریان لاواز بێ، ئه‌وا كه‌سی یه‌كه‌م كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ هه‌ردوو كه‌سه‌كه تووش ده‌كات كه سیسته‌می به‌رگریان لاوازه، بۆیه ئێسته حكوومه‌ت و زانایان به دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌یش ده‌گه‌ڕێن، دیارییش نییه كه دواجار بڕیاری لێ ده‌درێ و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یاخود هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی به‌رلین به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه ده‌نرێ و كه‌می ڕیژه‌ی قوربانیان و خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌رن و كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانێكی له‌مجۆره دروست ناكه‌ن.