ئێسته كه نیوه‌ی خه‌ڵكی گۆی زه‌وی له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه كراون، لۆد و جه‌نجاڵییه‌كی زۆر له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دروست بووه، چونكه خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیان به به‌رده‌وامی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، خه‌ریكی سه‌یركردنی فیلم و گفتوگۆی ڤیدیۆییین له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانیان و به نێو وێبپهڕهكان به دوای زانین و زانیاری ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هێلی ئینته‌رنێتی ماڵه‌وه به ته‌واوی خاو و لاواز ببێته‌وه، كه‌واته چارسه‌ر چییه؟
جاران خه‌ڵكێكی زۆر له به‌یانیان ده‌چوونه سه‌ر كار و ماڵه‌كانیان به‌جێ ده‌هێشت و خه‌ریكی كاركردن ده‌بوون و كاتی ئه‌وه‌یان نه‌بوو به دیار ئینته‌رنێته‌وه ساته‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن، بۆیه هێنده جه‌نجاڵی له‌سه‌ر هێلی ئینته‌رنێت دروست نه‌ده‌بوو، ئێسته دۆخه‌كه جۆرێكی تره، بۆیه زانایان و شاره‌زایان چه‌ند نهێنییه‌ك و ته‌كنیكیان خستووه‌ته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له ماڵه‌وه خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ت زیاد بكه‌یت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌كی هه‌بێت.
خه‌ڵكی هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن، كه بۆچی هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌یان لاواز و خاوه؟ ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كێك له هۆكاره سهرهكیییهكانیش تۆڕی لاسلیكی "وای فای" و ئامێری په‌خشكه‌ری وای فایه كه به "ڕاوته‌ر" ناو ده‌برێت، كاتێك په‌خشكه‌ری وای فای لۆدی زۆری له‌سه‌ر بێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی هێلی ئینته‌رنێت و دروستبوونی كێشه و ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی كه ئێسته هه‌مووان له به‌رانبه‌ر خراپی هێلی ئینته‌رنێت ده‌ری ده‌بڕن.
كۆمپانیاكان ڕاوته‌ری خۆیانت بۆ ده‌به‌ستن كه خێرایی په‌خشی وای فای كه‌مه
یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌و كێشه‌یه بریتییه له باشتركردنی په‌خشی تۆڕی وای فای، سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی په‌خشكه‌ری وای فای كه‌ناڵ و لووله‌ی جیا جیای هه‌ڵدانی وای فایان به نێو هه‌وا هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یش له ئامێرێكی ڕاوته‌ره‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، زۆرێك له ڕاوته‌ره‌كان ته‌نیا 14 كه‌ناڵی په‌خشكردنیان هه‌یه و زۆربه‌یشیان پشت به یه‌ك كه‌ناڵ ده‌به‌ستن، كه ئه‌مه‌یش كێشه دروست ده‌كات، به گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایان ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی یه‌ك و شه‌ش و 11ی ڕاوته‌ره‌كه‌ت به‌گه‌ڕ بخه‌یت، ئه‌وا ده‌توانی خێرایی تۆڕی وای فای بۆ 2.4 گێگاهێرتز زیاد بكه‌یت، كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی باشت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
واته كێشه‌كه له نه‌بوونی
ئینته‌رنێت نییه، به‌ڵكوو له سیسته‌می پهخشكردنییهتی، كاتێك هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت له ماڵه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر خێرایی په‌خشكردنی وای فای به‌هه‌مانشێوه‌ی پێشوو بێت، ئه‌وا هێله‌كه خاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته خێراییه‌كه‌ی زیاد بكه‌یت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌یش ده‌توانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه قه‌باره‌یان گه‌وره وه‌كو كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ له ڕێی كێبله‌وه و به كه‌ناڵێكی ڕاوته‌ر پێوه‌ستیان بكه‌یت، ئه‌مه وا ده‌كات خێرایی تۆڕی وای فای باشتر بكات.
هه‌رچه‌نده ڕێگه‌یه‌كی تری زۆر كارا و كاریگه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له‌و دۆخی كهرهنتینهكردنه ڕه‌نگه بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت، ئه‌ویش گۆڕینی ڕاوتهرهكهته، له‌و جۆرانه‌ی كه توانای په‌خشی 2.4 گێگاهێرتزیان هه‌یه، بۆ جۆرێكی به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر كه توانای په‌خشكردنی به گوڕی 4 گێگاهێرتزی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی 100% جیاواز بێ و باوه‌ڕ به‌مه نه‌كه‌یت كه ئه‌مه هه‌مان هێلی ئینته‌رنێتی پێشووته.
ئه‌و ڕاوته‌رانه‌ی توانای په‌خشكردنیان به گوڕی 5 گێگاهێرتزه 23 كه‌ناڵی په‌خشكردنی وای فایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌نیا 2.4 گێگاهێرتز په‌خش ده‌كه‌ن، كه‌ناڵه‌كانیان 11 یان 13 یه و ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئامێری پهخشكهر به گوڕی 5 گێگاهێرتز تواناكه‌ی دوو هێنده زیاتره.
زۆرێك له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت، كاتێك فێل له به‌شدارانیان ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فێلهكانیان له‌وه‌دا نییه كه له‌و بڕه كه‌متر ئینته‌رنێتت پێ بده‌ن كه تۆ گرێبه‌ستت له‌سه‌ری كردووه، بۆ نموونه تۆ گرێبه‌ستت به بڕی خێرایی ئینته‌رنێت پێنج مێگابایت له چركه‌یه‌ك كردووه، یان 100 مێگابایت له چركه‌یه‌ك، كاتێك به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت پێوانه‌ی خێرایی ئینته‌رنێته‌كه ده‌كه‌یت، هه‌مان بڕی ئینته‌رنێتت پێ ده‌گات، به‌ڵام هێلهكهیشت زۆر خاوه، ئه‌مه بۆ ئامێری ڕاوته‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خۆیشیان ڕاوتهرت بۆ ده‌به‌ستن و مه‌رجیان ئه‌وه‌یه كه ڕاوتهرهكه خۆیان بیهێنن، له ڕێی ڕاوته‌ری كه‌م توانا قازانجی گه‌وره ده‌كه‌ن و كه‌مترین ئینته‌رنێتت پێ ده‌گه‌یه‌نن، له ڕێی خراپی ڕاوته‌ر و په‌خشكردنی وای فای.
به سڕینه‌وه‌ی فایلی كۆكیز و پاككردنه‌وه‌ی بڕاوسهرهكهت خۆت له ڕزگاركردنی خراپی هێلی ئینته‌رنێت دوور ده‌خه‌یته‌وه
خاڵی دووه‌م كه پێویسته هه‌مووان به وردییه‌وه پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌ویش ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیس و ڤایرۆسه له نێو مۆبایل یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، ئه‌مه‌یش زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی ئینته‌رنێت و ئامێره‌كه دروست ده‌كات، به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستن زیاتر له نیو ملیۆن كۆمپیوته‌ر له جیهان، به‌هۆی ڤایرۆس و به‌رنامه پیسهكانهوه له 50 وڵاتی جیا جیا، كێشه له پێوه‌ستبوونیان به ئینته‌رنێت دروستبووه.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به به‌رده‌وامی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ت پاك بكه‌یته‌وه، له ڕێی به‌رنامه‌ی VPN Filter ياخود به‌رنامه‌كانی تری ئه‌و بواره، كه تایبه‌تن به پاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله له فایلی پاشماوه‌كی كردنه‌وه وێبسایته‌كان، به تایبه‌ت كۆكیز و كڕاش كه ئێسته زۆرینه‌ی ڕه‌های ماڵپه‌ڕه‌كانی دنیا كه ده‌یانكه‌یته‌وه ناچارت ده‌كه‌ن كه قبووڵی بكه‌یت. به‌رده‌وام له به‌شی هیستری براوسه‌ره‌كه‌ت، ئه‌و لینكانه بسڕه‌وه كه كردوونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه براوسه‌ره‌كه‌ت زۆر قورس ده‌كه‌ن و زۆرجار هێلی ئینتهرنێتهكهیشت هیچ كێشه‌ی نییه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌كان ناكاته‌وه.
به گوێره‌ی داتاكانی جیهان، پرسی خراپی ئامێری په‌خشكه‌ری وای فای "ڕاوته‌ر" و به‌رنامه پیسه‌كان و فایله‌كانی ترۆجان و ڤایرۆساویییهكان، گه‌وره‌ترین هۆكارن له‌به‌رده‌م بوونی هێلێكی باشی ئینته‌رنێت، كه یه‌كه‌میان پێوه‌ندی به كۆمپانیای ئینته‌رنێته‌وه هه‌یه و دووه‌میشیان پێوه‌سته به‌خۆته‌وه، ده‌بێ وریا بی كام ماڵپه‌ڕ ده‌كه‌یت و تا چه‌ند متمانه‌پێكراوه و تا چه‌ندیش جێی متمانه نییه و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فایلی ترۆجان و ڤایرۆس ده‌خاته ناو ئامێره‌كه‌ته‌وه و هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌ت ده‌مرێنێت.