پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نن، كاتی دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره هاتووه و پێویسته ته‌واوی كۆمپانیاكانی جگه‌ره واز له به‌رهه‌مهێنان بێنن و ئیتر نه‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه مرۆڤ به‌هۆی كۆرۆناوه تووشی ده‌بێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، قان چیوان كه پسپۆڕی ته‌ندروستیی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشیی سیل و نه‌خۆشییه‌كانی تری سییه‌كانه، له به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كێتییه‌كه‌دا رای گه‌یاندووه، باشترین شت بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره ئه‌وه‌یه، راسته‌خۆ بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه واز له به‌رهه‌مهێنان بێنن، ئه‌ویش هاوكار ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باشترین شت بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره ئه‌وه‌یه، راسته‌خۆ بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه واز له به‌رهه‌مهێنان بێنن
ئه‌و یه‌كێتییه كه ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه و سییه‌كانی تێدایه، ده‌ڵێ كاریگه‌ریی كۆڤید 19 له‌سه‌ر كه‌سی جگه‌ره‌كێش زۆر زیاتره له كه‌سێك جگه‌ره نه‌كێشێت، له‌كاتێكدا له دنیا زیاتر له یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن كه‌س جگه‌ره ده‌كێشن، زۆربه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانیش له وڵاته هه‌ژاره‌كانن.
دووكه‌ڵی جگه‌ره به‌رگریی له‌شی مرۆڤ لاواز ده‌كات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی جگه‌ره‌كێش زۆر به‌زوویی تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بێت و به‌وه‌ش گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌وكاته‌ی زۆرینه‌ی حكوومه‌ته‌كانی دنیا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و زانایان، سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رن بۆ په‌تای كۆڤید19 و زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن روو له هه‌ڵكشانن، به‌شێوه‌یه‌ك له دنیادا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 329 هه‌زار و 307 كه‌س. هاوكات 73 ملیۆن و 831 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.