شارى واست دوایین چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووه‌یه‌كى كۆرۆناى راگه‌یاند و به‌مه‌یش تاكه پارێزگاى عێراق ده‌بێت كه خاڵییه له تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئێواره‌ى دوێنێ محه‌مه‌د مه‌یاحى پارێزگارى واست چاكبوونه‌وه‌ى دوایین تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاند، به‌مه‌یش ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى نیسان واست به تاكه شارى عێراق داده‌نرێت كه هیچ حاڵه‌تێكى تووشبووى كۆرۆناى تێدا نییه.
تا رۆژى هه‌ینى رابردوو شارى ئه‌نبار تاكه شارى عێراق بوو كه هیچ حاڵه‌تێكى تێدا تۆمار نه‌كرا بوو، به‌ڵام رۆژى هه‌ینى رابردوو حاڵه‌تێكى تێدا راگه‌یه‌نرا.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ناوه‌ڕۆكى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پارێزگاى واستى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێێدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوو له واست نییه، بۆیه داوا له دانیشتووانى شاره‌كه كراوه پابه‌ند بن به رێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى تیمه ته‌ندروستییه‌كان كارى خۆیان بكه‌ن.
تا هه‌ینى رابردوو ئه‌نبار تاكه شارى عێراق بوو خاڵى بوو له كۆرۆنا
پارێزگارى واست به‌ڵێنى ئه‌وه‌یشى به خه‌ڵكه‌كه داوه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ كه‌مێك سووكتر ده‌كه‌ن.
پێشتر له واست 11 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌بوو له‌گه‌ڵ دوو حاڵه‌تى مردن، ئێسته زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق هه‌یه و به‌سه‌ر سه‌رجه‌م شاره‌كانى دابه‌ش بووه.
واست كه ناوه كۆنه‌كه‌ى كووته ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاست عێراق له باكورى رۆژهه‌ڵاته‌وه دیاله و له باشووریش شارى میسان له‌گه‌ڵ هاوسنوورى كارگێڕیین. ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌یشى به نزیكه‌یى ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.