نرخی نه‌وت له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی رۆژی سێشه‌م رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و سه‌رووی 2% له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌م هه‌رچه‌نده چارتی گۆڕانكاری نرخی نه‌وت به ره‌نگی سوور داخرابوو، به‌ڵام دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت قه‌ره‌بوو كرابووه‌وه.
به‌گوێره‌ی
livechart ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت به 31 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا له 24 سه‌عاتی رابردوودا نرخی خوارووی 30 دۆلاریش تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌ی به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وتی له ئاستێكی به‌رزتر هێشتووه‌ته‌وه ئه‌و ئومێده‌یه كه بڕاوه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌می ئۆپێك و رووسیا و وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت. پێشبینی ده‌كرێ ئه‌وان له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێك بكه‌ون.
سعوودیه كه دوای كۆرۆنا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو مه‌رجی داناوه وڵاتانی تر به‌تایبه‌تی رووسیاش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دابه‌زێنن جا ئه‌ویش ده‌چێته ژێر باری دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه.
قسه له دابه‌زاندنی پێنج ملیۆن به‌رمیل، 10 ملیۆن به‌رمیل و ته‌نانه‌ت 15 ملیۆن به‌رمیلیش كراوه
قسه له دابه‌زاندنی پێنج ملیۆن به‌رمیل، 10 ملیۆن به‌رمیل و ته‌نانه‌ت 15 ملیۆن به‌رمیلیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك به بازاڕی نه‌وت بدرێ و دیار نییه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌م چ بڕیارێك ده‌درێ.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه بازاڕی نه‌وت پێویستی به دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانه و ئه‌گه‌ر بڕیاری گونجاوی له‌باره‌وه نه‌درێ داده‌به‌زێت كه ته‌واوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌هۆیه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن.
نرخی نه‌وت كه له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا دابه‌زیبوو، دوای ئه‌وه 50%ی تر دابه‌زی كه سعوودیه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له دژی رووسیا دا. رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای مانگی رابردوو نه‌چووبووه ژێرباری رێككه‌وتنی نوێی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنان، بۆیه‌ش سعوودیه جه‌نگی هه‌رزانكردنی نرخی نه‌وتی راگه‌یاند.