به‌هۆی پێوه‌ندیی سێكسیی ژنێك و مه‌لایه‌كه‌وه كه دواتر ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرایه‌وه، دادگا سزای به‌ردبارانكردن "ره‌جم"ی به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری شوبات/فێبرایه‌ر، نووسینگه‌ی ژماره یه‌كی دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای لوڕستانی ئێران، سزای به‌ردبارانكردنی به‌سه‌ر مه‌لایه‌ك و ژنێكدا به تاوانی زیناكردن سه‌پاند.
ئه‌و سزایه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی پێشووی دادی ئێران له بڕیارێكدا سزای به‌ردبارانكردنی له دادگاكان‌دا قه‌ده‌غه كردبوو، به‌ردباران "ره‌جم" كردن ده‌چێته خانه‌ی سزا نامرۆیییه‌كان و به سه‌تان جار كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه به‌سه‌ر هاووڵاتییانیدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆیییه‌كان سه‌ركۆنه كراوه.
ئه‌و سزایه دوای ئه‌وه هات كه مه‌لایه‌كی ناوچه‌ی گرابی كوهده‌شتی لوڕستان، ڤیدیۆیه‌كی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا له‌گه‌ڵ ژنێك سێكس ده‌كات.
نووسینگه‌ی ژماره یه‌كی دادگای تاوانه‌كانی سیستان و به‌لوچستان دوای گرتن و دادگاییكردنی مه‌لا و ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، سزای به‌ردبارانكردن تا مردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، پارێزه‌رانی ئه‌و كه‌یسه‌یش تانه‌یان له بڕیاری دادگا داوه و ره‌وانه‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان كردووه.
ئه‌و ژنه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لاكه سێكسی كردووه، خاوه‌نی هاوسه‌ر و منداڵه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه، هاوسه‌ری ژنه‌كه سكاڵای له دادگا تۆمار كردووه و داوای كردووه به توندترین شێوه سزا بدرێن.
ماڵپه‌ڕی رادیۆ زه‌مانه ئاشكرای كردووه، مامۆستا ئاینییه‌كه‌یش هاوشێوه‌ی ژنه‌كه هاوسه‌ر و منداڵی هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره به‌یه‌كه‌وه پێوه‌ندیی سێكسییان هه‌یه و له یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا زیناكردن "زینای حه‌سه‌نه" سزای به‌ردبارانكردنی له‌سه‌ره.