ئاماری فه‌رمی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیا گه‌یشته سه‌رووی ملیۆنێك و 300 هه‌زار و له 24 سه‌عاتی رابردوو 64 هه‌زار و 644 كه‌سی تر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو پێنج هەزار و 112 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دوا
ئاماریدا رای گه‌یاندووه، تا ئێسته یه‌ك ملیۆن و 322 هه‌زار و 477 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌و ئاماره به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا روون كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته به‌پێی ئاماری فه‌رمی وڵاتان، 74 هه‌زار 87 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 64 هه‌زار و 644 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه ئه‌وه‌یش له‌چاو ئاماری تووشبووانی دوێنی دابه‌زینێكی به‌رچاوی پێوه دیاره.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 112 تووشبووی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیا گیانیان له ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو هیچ هاووڵاتییه‌كی چینی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست نه‌داوه.