كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی رێنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئازادكردنی پێنج هه‌زار گیراوی تاڵیبان، دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و ئه‌و رێكخراوه شكستی هێناوه.
تاڵیبان چیتر له‌و دانوستاندنانه‌دا به‌شداری ناكات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له
راپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دانوستاندنه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و رێكخراوی تاڵیبان بۆ ئاشتی شكستی هێناوه و هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئازادكردنی پێنج هه‌زار گیراوی تاڵیبان له گرتووخانه‌كانی ئه‌فغانستان ناگه‌نه رێككه‌وتن.
گوته‌بێژی رێكخراوی تاڵیبان به میدیای فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندووه، تاڵیبان چیتر له‌و دانوستاندنانه‌دا به‌شداری ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، شاندێكی تاڵیبان ره‌وانه‌ی كابول كراون بۆ ده‌رخستنی ناسنامه‌ی گیراوه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته پرسی ئازادكردنیان به هه‌ڵپه‌سێراوی هێشتووه‌ته‌وه.
ئازادكردنی گیراوانی تاڵیبان له زیندانه‌كانی ئه‌فغانستان یه‌ك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان رێكخراوی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا بوو كه له مانگی رابردوو واژووی له‌سه‌ر كرا.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه داوا له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان كراوه پێنج هه‌زار گیراوی تاڵیبان له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ئازاد بكرێن و ئه‌وه‌یش وه‌ك نیازپاكییه‌ك بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوانیان.
دوابه‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان، ئه‌و رێكخراوه له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌فغانستان هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌فغانیان كوشت، ئه‌وه‌یش بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان به بڕیاری ئازادكردنی گیراوانی ئه‌و رێكخراوه‌دا بچێته‌وه.