ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران ئاشكرای ده‌كات، پشكنینی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه 11 په‌رله‌مانتاری تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تا ئێستە پشکنینی کۆرۆنا بۆ 270 پەرلەمانتار کراوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، ئه‌كبه‌ر ره‌نجبه‌رزاده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، پشكنینی كۆرۆنا بۆ 37 په‌رله‌مانتاری تر كراوه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، ده‌ركه‌وتووه 11 كه‌سیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران دوای مانگێك به‌ڕێوه چوو كه به فه‌رمانی ده‌سته‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران ئه‌و ماوه‌یه داخرابوو.
به‌پێی لێدوانی ره‌نجبه‌رزاده له كۆی 390 په‌رله‌مانتار پشكنینی كۆرۆنا بۆ 270 كه‌سیان كراوه و ده‌ركه‌وتووه 56 كه‌سیان تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
له كۆی ئه‌و تووشبووانه چوار په‌رله‌مانتار گیانیان له ده‌ست داوه و 23 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانیش یه‌ك له‌و تووشبووانه‌یه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پشووی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه پێك هاتووه له 12 په‌رله‌مانتار، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد.