مەسروور بارزانی هەنگاوە گەورەكەی نا.. دەقی پێڕەوی چاكسازی لە "وشە" بخوێننەوە

:: PM:08:52:07/04/2020 ‌
لە ڕۆژنامەی فەرمیی كوردستان (وەقایعی كوردستان) پێڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی خانەنشینی لە كوردستان بڵاو كرایەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان واژووی لەسەر پێڕەوەكە كردووە كە 11 لاپەڕەیە و وردەكاریی جێبەجێكردنی چاكسازی لە كوردستان تێدا خراوەتە ڕوو.

مەسروور بارزانی لە میانەی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی" خواستی یەكەمی من چاكسازییە"
چاكسازی لە كوردستان، دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویستییەكی سەرەكی بینراوە، یەكێك لە پێشنیەكانی كاری حكوومەت و سەرۆك وەزیرانی كوردستان بووە. مەسروور بارزانی لە میانەی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی" خواستی یەكەمی من چاكسازییە".

لە پڕۆژەكەدا هاتووە، رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كاری لەسەر دەكرێ‌ و دەرماڵەكان بە هەموو شێوەیەك رێك دەخرێتەوە، گشت ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێتەوە كە نایاسایی دراون و پلە دراوە بە فەرمانبەران.

"وشە" دەقی پێرەوەكە وەك خۆی بڵاو دەكاتەوە:




























وشە - سه‌رخێڵ هاشم