كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ده‌كه‌ن كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه كه بتوانێ ڕكابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا بكات.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێڵ جی و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئێڵ جی ڕای گه‌یاند، كه كار بۆ به‌هێزترین و خێراترین به‌رهه‌مییان ده‌كه‌ن كه له جۆریی "LG G9 ThinQ"یه كه مۆبایلێكی تایبه‌ته و خاوه‌ن هێزێكی زۆره.
مۆبایلەکە له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆنی 765G بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامیشی هه‌شت گێگابایتە
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌ی ئێڵ جی شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێ كه ڕوونییه‌كه‌ی 4Kی ده‌بێ، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆنی 765G بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایتی، جگه له‌وه‌یش كۆتا سیسته‌می ئینته‌رنێتی بۆ داناوه كه ئه‌ویش 5Gیه كه به‌هێزترین ئینته‌رنێتی دنیایه، جگه له‌وه تایبه‌تمه‌ندیانه هیچی تر ئاشكرا نه‌كراوه، چونكه له داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.