له ماوه‌ی ڕابردوو زۆرێك له وڵاتان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ئاراسته‌ی چین كرد، كه ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕاستی به جیهان نادات و ژماره‌ی مردووان و تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له‌وه زیاتره كه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دواترین پێشهاتیش ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ژماره‌ی مۆبایلی به‌كارهێنه‌ران له چین داتایه‌كی تر ده‌خاته ڕوو، كه زۆر له‌وه‌ی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه زیاتره.
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌یشتن به داتا ڕاست و دروسته‌كانی چین له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ده‌ستی به به‌راوردكردنی داتای به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له‌و وڵاته كردووه و به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌یشی كه ده‌ستی كه‌وتووه له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 21 ملیۆن مۆبایل له چین كوژێنراونه‌ته‌وه و كار ناكه‌ن، ئه‌مه‌یش به داتا ڕاسته‌كه هه‌ژمار ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئه‌و 21 ملیۆن كه‌سه سه‌رجه‌میان مردوون یان نا، به‌ڵام له‌وه دڵنیایه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
سی ئای ئه‌ی بۆ ئه‌مه پشتی به داتاكانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری چین به‌ستووه و كه به نهێنی باسیان له‌وه كردووه، كه 21 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری مۆبایل و ته‌له‌فۆنی نۆرمال له وڵاته‌كه كه‌می كردووه، ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس به پشتبه‌ستن به‌و داتایانه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی كه‌وتووه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری 2020 كۆمپانیای چینا مۆبایل به ڕێژه‌ی 7.25 ملیۆن كه‌س به‌كارهێنه‌ری سیم كارتی كۆمپانیاكه و ڕێژه‌ی به‌شدارانی كه‌م بووه‌ته‌وه، هاوكات كۆمپانیای چینا یونیكۆم هۆنگ كۆنگ به ڕێژه‌ی 7.8 ملیۆن كه‌س و كۆمپانیای چینا تیلیكۆم به ڕێژه‌ی 5.6 ملیۆن كه‌س. كه كۆی سه‌رجه‌می به‌شدارانی ئه‌و سێ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی چین كه له بواری مۆبایل و ته‌له‌فۆن كار ده‌كه‌ن ده‌گاته 21.1 ملیۆن به‌شداربوو.
به پشت به‌ستن به ژماره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیاكانی مۆبایل ئاماره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌ركه‌وت
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی 21.1 ملیۆن كه‌س له به‌كارهێنانی مۆبایل و ته‌له‌فۆن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه چین داتای ناڕاست به وڵاتانی دنیا ده‌دا، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی به فه‌رمی له چین بڵاوكراونه‌ته‌وه تا ئێسته 81 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 300 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا پرسیاری ئه‌وه له چین ده‌كات، كه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی 21 ملیۆن كه‌س له وڵاته‌كه له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئینته‌رنێت چییه، ئه‌گه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست نه‌داوه، یاخود تووشی كۆرۆنا نه‌بوون و له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایه نوێیه له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای مانگی شوبات/فێبرایه‌ره‌وه ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" راپۆرت و زانیاری وردی ئاراسته‌ی كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌وه‌ی چین یاری به داتا و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له وڵاته‌كه ده‌كات و ڕاستییه‌كان له جیهان ده‌شارێته‌وه.
چین به نهێنی ته‌رمی تووشبووان ده‌سووتێنێ و خۆڵه‌مێشه‌كه‌یشیان به كه‌سوكاری مردووان ناداته‌وه
هاوكات پێشتر ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی چین ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان كردووه، بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر نه‌توانن وێنه‌ی دۆخه‌كه بگرن و ڕاستییه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و ته‌رمه‌كانیش سه‌رجه‌میان له كارگه‌كان ده‌سووتێنرێن، ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری مردووان ناتوانرێ خۆڵه‌مێشه‌كانیشیان وه‌رگرنه‌وه، جیا له‌وه‌یش گرتنی وێنه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و له وۆهان توندترین ڕێوشوێن دژ به خه‌ڵك گیراوه‌ته‌به‌ر و به ته‌واوی له جیهان دابڕێنراوه.
بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، حكوومه‌تی چین ته‌واوی گرووپچاته‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی WeChat داخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌توانن زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن، كه ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له نێو چینییه‌كان به فره‌وانی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و وێنانه‌یشی له نێو ئه‌و تۆڕه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌نێردرێن، به ته‌واوی فلته‌ر ده‌كرێن و تا لێی دڵنیا نه‌بنه‌وه كه هیچ زانیارییه‌ك به دنیا ناگه‌یه‌نێت، ڕێ ناده‌ن به كه‌سی به‌رانبه‌ر بگات.
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیخوازانیش به توندی ره‌خنه له‌و بڕیارانه‌ی چین ده‌گرن و به سه‌ركوتكه‌ری ئازادی ده‌ربڕین تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، چونكه گردبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام گردبوونه‌وه و دروستكردنی گرووپچات هیچ مه‌ترسییه‌ك له تووشبوون به ڤایرۆس دروست ناكات.
هه‌موو گومانه‌كان له‌سه‌ر چین كۆبوونه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێ فێڵ له جیهان بكات، به‌وه‌ی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه توانیویه‌تی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ بێت، چونكه ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن جیا له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی چین تووشی بوون، هاوكات ئێسته‌یش ڤایرۆسه‌كه له په‌ره‌سه‌ندندایه و ته‌نانه‌ت له شاری وۆهان ڕۆژانه ده‌یان حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێن.