عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر راى گه‌یاند، بۆ دوو مانگى داهاتوو 600 ملیار دینار بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان ته‌رخان ده‌كرێت كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن خێزاندار لێى سوودمه‌ند ده‌بن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌قى ئه‌و وتاره تهلهڤزیۆنییهى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شه‌وى رابردوو له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى بڵاوكرایه‌وه.
پاره‌كه بۆ دوو مانگ دابه‌ش ده‌كرێت
له وتاره‌كه‌یدا عه‌بدولمه‌هدى راى گه‌یاند بڕى 600 ملیار دینار بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار ته‌رخان كراوه و له دوو مانگى داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له وتاره‌كه‌ى گوتى، "ئه‌و بڕه پاره‌یه نزیكه‌ى 10 ملیۆن هاووڵاتیى يان دوو ملیۆن خێزاندار لێى سوودمه‌ند ده‌بن".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى ده‌ستنیشانكردنى خێزانه هه‌ژاره‌كانیش گوتى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى شیاون له رێى مۆبایله‌وه وه‌رده‌گیرێت.
سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق داواى له سه‌رمایه‌دارانیش كرد هاوكارى خه‌ڵك بكه‌ن له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا.
جیا له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق، عێراق به بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى تێده‌په‌ڕێت چونكه داهاتى سه‌ره‌كى ئه‌م وڵاته نه‌وته و نرخى نه‌وتیش به ڕێژه‌یه‌كى زۆر دابه‌زیوه.