جۆن پڕاین كه له ناوه‌ندی هونه‌ریی ئه‌مه‌ریكاییدا ناوێكی پرشنداری بواری گۆرانییه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، جۆن پڕاین كه هه‌ڵگری خه‌ڵاتی "گرامی"یه بۆ دوو جار، دوێنێ له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، هاوسه‌ری بڕاین "فیونا وێڵان پڕاین" له‌باره‌ی مردنی پڕاین گوتوویه‌تی، رۆژی 26ی مانگی رابردوو (ئادار) بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه كه كاریگه‌ریی ڤایرۆسی "كۆڤید 19"ی له‌سه‌ر بوو. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
جۆن پڕاین له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری بواری گۆرانی ده‌ناسرێته‌وه. له 1991دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "زه میسینج یێرهز" خه‌ڵاتی "گرامی"ی پێ به‌خشرا. له 2005دا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "فێر ئاند سكویر" دووباره خه‌لاتی "گرامی" پێ به‌خشرا.
به‌پێی "رۆیته‌رز"، جۆن پڕاین له ساڵی 1998 تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو، له 2013دا دیسان تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوو و نه‌شته‌ركاریی بۆ كرا. به‌ڵام به‌پێی ئاژانسه‌كه، مردنه‌كه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه بووه.