شاجوانی به‌ریتانیا بڕیار ده‌دات واز له تاجه‌كه‌ی بێنێت و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بگه‌ڕێته‌وه بۆ پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه پزیشكه و له‌و بواره‌دا زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، نهاشا موخیرجی كه ئێسته شاجوانی به‌ریتانیایه گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌م، تاجه‌كه‌م داده‌نێم و روو ده‌كه‌مه پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌م و وه‌ك پزیشكێك له نه‌خۆشخانه كار ده‌كه‌م.
ئه‌و شاجوانه ئه‌وه‌شی گوت، من پزیشكم، بێگومان بۆ ئه‌م قۆناغه زیاتر سوود له پیشه‌كه‌م وه‌رده‌گیرێت له نه‌خۆشخانه.
به‌پێی پێگه‌كه، به‌مدواییه شاجوان له هیند گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ریتانیا كه بۆ چه‌ند چالاكییه‌كی خێرخوازی گه‌شتی هیندستانی كردبوو. دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی گوتوویه‌تی، ده‌چمه لای هاوڕێكانم له نه‌خۆشخانه‌ی "بیلگریم" له كه‌رتی لینكۆڵنشایه‌ر و له‌وێ كار ده‌كه‌م.