نرخی تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تا دێت روو له دابه‌زین ده‌كات و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا به‌های هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی، دوو هه‌زار و 300 تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.
زیاد لە دوو ساڵە بەهای تمەن بەو ئاستە دانەبەزیوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، یونس موحموودزاده خاوه‌نی نووسینگه‌ی موكریان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له مهاباد به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌های تمه‌ن گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، نرخی هه‌ر دۆلارێك له به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار و 475 تمه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌ك دۆلار به 14 هه‌زار و 100 دینار ئاڵوگۆڕ ده‌كرا.
مه‌حموودزاده ده‌ڵێ، ساڵی 2017 بۆ ماوه‌ی دوو مانگ نرخی دۆلار نزیك 17 هه‌زار تمه‌ن بووه‌وه و دواتر دابه‌زییه‌وه بۆ خوار 11 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌های تمه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زیوه كه دوو ساڵه ئاستێكی ئاوای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
به‌پێی لێدوانی خاوه‌نی نووسینگه‌ی موكریان، خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ی فریا كه‌توون له سێ مانگی رابردوو دۆلاریان كڕیوه و به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی له به‌های دۆلاردا دروست بووه، هاووڵاتییان زۆربه‌یان پاره‌كانیان به دۆلار گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، سزا ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به چالاكیی ناوكی ئێران خرانه‌وه كار و ئه‌وه‌یش وای كرد به‌های تمه‌نی ئێرانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت، به‌ڵام خستنه ناو لیستی ره‌شی ئێران له‌لایه‌ن گرووپی FATFی ئه‌وروپا له دوا رۆژه‌كانی ساڵی 2019، هێنده‌ی تر خێرایی به دابه‌زینی نرخی تمه‌ن به‌خشی.