ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه. لێكۆڵه‌رانی ئه‌مه‌ریكی و چینی توانییان تایبه‌تمه‌ندیی و نیشانه‌ی هاوبه‌شی 85 نه‌خۆش بدۆزنه‌وه كه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا.
تێكڕای ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست دابوو، 65 ساڵ و هه‌شت مانگ بوو و نزیكه‌ی 73%ی ئه‌وانه‌ش له ره‌گه‌زی نێر بوون و 27%یان له ره‌گه‌زی مێ بوون.
ئه‌مه پێشانی ده‌دات زیاتر پیاوه‌كان به هۆی كۆرۆنا ده‌مرن نه‌ك ژنه‌كان و ته‌مه‌نیش رۆڵی گرنگی هه‌یه له مردن و ژیان و كۆرۆنا زیاتر به‌وانه ده‌وێرێت ته‌مه‌نیان به‌رزه.
ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، نیشانه‌كانی تا، هه‌ناسه‌ته‌نگیی و ماندووبون بوو. زۆربه‌ی ئه‌وانه جۆرێك نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی وه‌ك پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و نه‌خۆشیی دڵ و شه‌كره‌یان هه‌بوو.
رێژه‌ی خانه‌كانی ئۆزینۆفیل له سه‌رووی 80%ی ئه‌م قوربانییانه زۆر دابه‌زیبوو. ئه‌م جۆره خانانه له‌ناو خوێندان و كاتێك ژه‌هراویبوون روو ده‌دات، ژماره‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، ئه‌و نه‌خۆشانه درمانی ئانتی بایوتیك و دژه ڤایرۆس و گلۆكۆكۆرتیكوبیدیان وه‌رده‌گرت، به‌شێك له نه‌خۆشه‌كان ئهمۆنۆگۆلۆبینیشیان پێ ده‌درا كه به ده‌رزی له ده‌ماریان ده‌درا.
كاریگه‌ریی ده‌رمانه دژه باكتریا و ڤایرۆسه‌كان هێشتا دیار نییه به‌رانبه‌ر كۆرۆنا باشه یان خراپه
به‌گوته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان، كاریگه‌ریی ده‌رمانه دژه باكتریا و ڤایرۆسه‌كان هێشتا دیار نییه به‌رانبه‌ر كۆرۆنا باشه یان خراپه و تاكه كاریگه‌ریی ئه‌وه‌یه نیشانه‌كانی ته‌نگیی هه‌ناسه دوای هه‌فته‌یه‌ك له پیسبوونی سییه‌كانیان به ڤایرۆسه‌كه سه‌رهه‌ڵده‌دات. دواتر كه ههناسهتهنگییهكه روو ده‌دات سێ تا چوار رۆژ ده‌ژین و ده‌مرن.