ئه‌مڕۆ له ساڵوه‌گه‌رى مردنى پاپلۆ پیكاسۆى نیگاركێشى به‌ناوبانگى ئیسپانی، میدیاكانى دنیا یادى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌نه‌وه و رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانییش ده‌ڵێ، "به درێژایى سه‌ته‌ى بیسته‌م پیكاسۆ دنیاى به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كرد".
له هه‌شتى نیسان وه‌ك ئه‌مڕۆ له ساڵى 1973 پاپلۆ پیكاسۆ هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى دنیا كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانى بوو، له ته‌مه‌نى 92 ساڵى كۆچى دوایی كرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژنامه گه‌وره‌كانى دنیا یادى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت: پیكاسۆ 100 ساڵ خه‌ڵك و دنیاى به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كرد
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر ته‌واوى ژیانى پیكاسۆ و كاره هونه‌رییه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن بیرمه‌ندى به‌ناوبانگى لبنانى ئیبراهیم عه‌ریس نووسراوه.
عه‌ریس له راپۆرته‌كه‌ى له‌باره‌ى پیكاسۆ ده‌ڵێ، "كاتێك پیكاسۆ وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر مرد، زۆرێك له خه‌ڵك باوه‌ڕییان به‌و راستییه نه‌ده‌كرد، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه بوو له ته‌واوى سه‌ته‌ى بیسته‌م خه‌ڵك و دنیاى به خۆیه‌وه خه‌ریك كرد بوو".
وێراى ئه‌وه‌ى 47 ساڵ به‌سه‌ر مردنى پیكاسۆ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا له ناوه‌نده ئه‌كادیمی و هونه‌رى و رۆشنبیرییه‌كان مشت‌ومڕ له‌سه‌ر كاره‌كانى ده‌كرێت و به یه‌كێك له نیگاركێشه بلیمه‌ته‌كانى مێژوو داده‌نرێت.
پیكاسۆ له ساڵى 1881 له ئیسپانیا له‌دایكبووه و كوڕى پیاوێكى هونه‌رمه‌ند بووه، له هه‌شتى نیسانى 1973 كۆچى دوایى كردووه