هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ریكا جووڵه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له عێراق ده‌كات. ئێران دێت په‌لاماری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌دات، چونكه هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بووه، له راگرتنی باڵانس ئێران قه‌ڵس بووه.
بولتن نیوز به‌پێی زانیارییه‌كان كه نزیكه له سوپاسی پاسدارانی ئێران، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا بابه‌تێكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌هاوكاری سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده سوننه‌كان خه‌ریكی دانانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه له هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كات له ڕێی ئه‌و هێزانه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌رنامه و پیلانه‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌و سایته‌ی دایه‌وه و گوتی، بولتن نیوزی ئێران به‌رده‌وامه له هۆنینه‌وه‌ی درۆ و بابه‌تی دڵڕه‌شانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه رای ده‌گه‌یه‌نین گشت بابه‌ته‌كانی دوورن له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێران هه‌ر كاتێك هه‌ستی كردبێت هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی به‌ره‌و به‌هێزی ده‌چێت، هه‌ڵساوه به دژایه‌تیكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كوردستان.
روونی كرده‌وه، ئێران هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی هێز و حزبه‌كانی عێراق ده‌سته‌مۆ بكات، بۆیه ئێران ده‌یه‌وێت جێنفووسی خۆی له هه‌رێم جێگیر بكات.
ئێران له‌و ڕێیه‌وه ئامانجی خۆی ده‌پێكێ و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش دیارن كه سه‌ر به‌كێن
بابكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا، ئێران كه ده‌بینێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میتۆدی ده‌وڵه‌تداری حكوم ده‌كات و ناچێته ژێرباری داخوازییه‌كانی، ئێران له ڕێی رۆژنامه و سایته‌كان دژی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی درۆ و شاخدار بڵاو ده‌كاته‌وه.
هاوده‌م له چه‌ند مانگی رابردوو ئاژانسی ته‌سنیمی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێران. له پاش كوژرانی قاسم سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه. راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، گوایه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ستخۆشییان له ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه كه قاسم سلێمانییان كوشتووه.
هاوكات كرمانج عوسمان پسپۆڕی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به "وشه"ی گوت، ئێران هه‌رگیز چاوی به‌وه هه‌ڵنایه‌ت دیپلۆماسیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت به لیبیا، یه‌مه‌ن و عێراق بۆ ئێران، بۆیه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كات له ڕێی ئه‌و هێزانه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌رنامه و پیلانه‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
"ئێران له‌وه تێده‌گات له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، بۆیه له ژێره‌وه له ڕێی هه‌ندێك بڵاوكراوه یان ئاژانسی ئێرانی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و راپۆرتی درۆ به دوای یه‌ك ڕێك ده‌خات. هاوكات كه له ناوخۆی هه‌رێم ده‌كرێت به كوردی، پشێوییه‌ك دروست ده‌بێت." ئه‌و پسپۆڕه وای خسته‌ڕوو.
كرمانج عوسمان هێمای كرد، كاتێك ده‌زگا ڕاگه‌یاندنییه‌كانی لایه‌نه ناوخۆییه‌كان ئه‌وه ده‌كه‌نه كوردی، ئیتر ئێران له‌و ڕێیه‌وه ئامانجی خۆی ده‌پێكێ و ئه‌و ده‌زگایانه‌ش دیارن كه سه‌ر به‌كێن، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و هێزانه‌ی سلێمانی.