ڤیدیۆ.. عەلی باپیر هەڕەشە لەو پەرلەمانتارانه‌ی‌ دەكات پێوەندی كۆمەڵ لەگەڵ حزبەكانی تر تێك دەدەن

:: PM:04:51:08/04/2020 ‌
عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی ئەو پەرلەمانتار و كادرانە دەداتەوە كە دەیانەوێ‌ پێوەندی كۆمەڵ لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی تر تێك بدەن و دەڵێت "هەندێك پەرلەمانتار و كادر بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ئەو كارە دەكەن".

باپیر دەڵێ‌" دەمانەوێ‌ هاوسەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەكان رابگرین
عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە شێوەی ئۆنلاین سیمینارێكی بۆ كادر و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەنجام داوە. گرتەیەكی ڤیدیۆی سیمینارەكە دەست"وشە" كەوتووە كە تیایدا ئەمیری كۆمەڵ باس لە پێوەندییەكانی حزبەكەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر دەكات.

عەلی باپیر دەڵێ‌" دەمانەوێ‌ هاوسەنگی لەنێوان هێزە سیاسییەكان رابگرین لە پێوەندییەكانمان و لەكەس قبووڵ ناكەین ئەو پرەنسیپە بشكێنی ئەگەر كادر و پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیش بێ‌".

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە ناراستەوخۆ باسی سۆران عومەری پەرلەمانتاری كۆمەڵ دەكات و دەڵێ‌" تۆ نوێنەری ئەو خەڵكەی دەتەوێ‌ تۆ قازانج بكەی و حزبەكەت زەرەر بكات، ئەوە چ بیركردنەوەیەكە؟ و پێویستە ئاو بە ئاشیی كەستدا نەكەین".

ئەو قسانەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەكاتێدایە كە لە چەند ڕۆژی رابردوو سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ چەند "تۆمەتێك"ی بە سەرۆك وەزیرانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد. هاوكات حكوومەت رایان گەیاند كە ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ دەدەنە دادگا.

پێشتر "وشە" لە راپۆرتێكدا سەرباری ئەوەی بیری هێنابوویەوە كە سۆران عومەر كار بۆ كەسێكی ناو حزبێكی دیار كراو دەكات، لە رێی سەرچاوەیەكی ناو كۆمەڵەوە ئەوەیشی ئاشكرا كردبوو كە ئەگەر ئەو پەرلەمنتارەی كۆمەڵ بەو شێوە تۆمەت بەخشینەوە بەردەوام بێت لە كۆمەڵ دەردەكرێ‌.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم