پەرلەمانتارەكانی پارتی مووچەكانیان دەبەخشن

:: PM:09:03:08/04/2020 ‌
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریان دا كە سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەكانیان وەری نەگرن و بیبەخشن بە دەزگای خێرخوازی بارزانی تا بەسەر كەمدەرامەتان دابەشی بكات.

ئەمشەو هەشتی نیسان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایان گەیاند، ‎"لەوەتەی دەستپێكی هاتنی نەخۆشی كۆرۆنا داوامان لەسەرجەم هەڤاڵانمان كرد كە لەناوچەكانی خۆیان هاوكاری خەڵك بن بەبێ جیاوازی چیان پێكرا بیكەن و لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوكاربن".

مووچەی 45 پەرلەمانتاری پارتی دەگاتە 86 ملیۆن دینار
"‎سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێكی بەكۆمەڵدا فراكسیۆنی پارتی هەر 45 پەرلەمانتار بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەوەی هاوكاری هەژارانی پێبكەن" لە راگەیەنراوەكەدا  وا نووسراوە.

هەروەها دووپات دەكەنەوە كە ‎هەموومان پێكەوە ئەم تەنگژەیە تێدەپەڕێنین. هەروەها سوپاسی  حكوومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لەئەركدان دژی نەخۆشی كۆرۆناو شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك و پێكەوە دەكەن.

جێی ئاماژەیە، مووچەی 45 پەرلەمانتاری پارتی دەكاتە 387 ملیۆن دینار و بەسەر هەژاران دابەش دەكرێ‌.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم