قەڵەوەكان خۆتان لە كۆرۆنا بپارێزن

:: PM:11:34:08/04/2020 ‌

لەوكاتەی هەموو دنیا بەدەست ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەناڵێنێت، گەورە زانایەكی پەتاكانی فرەنسایی رای گەیاند كە زیادبوونی كێش مەترسییەكی گەورەی هەیە بۆ تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا، بەتایبەتی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی هەیە بە هۆی زۆری ژمارەی قەڵەوەكان.
تەمەن و نەخۆشی و قەڵەوی سێ نێچیری ئاسانی كۆرۆنا
جان فرانسۆ دلفێرسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زانستی و راوێژكاری حكوومەت لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت، 17 ملیۆن فڕەنسایی لە كۆی 67 ملیۆن دانیشتوانی ئەو وڵاتە، ئەگەری زیاتری تووشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە، ئەوەیش بەهۆی تەمەن یان نەخۆشی درێژخایەن یان قەڵەوی، زیاتر گوتی، ئەو ڤایرۆسە تۆقێنەرە و دەكرێ گەنجان لەوانەی قەڵەون یان كێشی زیادی لەشیان هەیە، زیاتر تووشی ببنەوە، بۆیە پێویستە وریا بن. 

زیاتر گوتی، لەبەر ئەو هۆكارە ئێمە نیگەرانین لەبارەی دۆستانمان لە ئەمەریكا، كە كێشەی قەڵەوی لەوێ ئاشكرایە و ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە تووشی كێشەی زۆر ببنەوە لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە، كاتێك 88% لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە تەنیا نیشانەی هاوشێوەی ئینفلەوەنزای توندیان هەیە.

شایەنی باسە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە 1.5 ملیۆن نزیك دەبێتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە سەرووی 87800 هەزار حاڵەت و تا ئێستە نزیكەی 320 هەزار چاكبوونەوەیش هەیە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل