رێكخراوى ئۆكسفام له راپۆرتێكدا هۆشداریى دا له‌وه‌ى زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه بكه‌ونه ژێر هێڵى هه‌ژاریى.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆى نیسان، پێشبینییه‌كانى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئۆكسفامى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه له‌وانه‌یه به رێژه‌ى 6% تا 8% هه‌ژاریى له‌نێو دانیشتووانى گۆى زه‌وى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه زیاتر بێت.
رێكخراوه‌كه پێشبینى ده‌كات به‌م نزیكانه نیو ملیار كه‌س بكه‌ونه ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه و ده‌شڵێ ئه‌وانه‌یش ده‌چنه ریزى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشتر له ژێر هێڵى هه‌ژاریى بوون بۆیه له كۆتایى په‌تاكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نیوه‌ى دانیشتووانى گۆى زه‌وى هه‌ژار بن كه ژماره‌یان حه‌وت ملیار 800 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
ئۆكسفام: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژاریى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست 30 ساڵ دوا ده‌كه‌وێت
ئۆكسفام ده‌ڵێ ئه‌م په‌تایه وا ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژاریى له سه‌رانسه‌رى دنیا بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ و له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كیشوه‌رى ئه‌فریقیایش بۆ ماوه‌ى 30 ساڵ دوا بكه‌وێت.
ئۆكسفام "OXFAM" كه رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه و به یه‌كێتى رێكخراوه خێرخوازییه‌كانى دنیا داده‌نرێت، هانى رێكخراوه داراییه‌كان و وڵاتانى داوه هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن و ره‌چاوى بارودۆخى وڵاته هه‌ژاره‌كان بكه‌ن.