ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ملیۆنێك و نیوی تێپه‌ڕاندووه. له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته ژماره‌ی تووشبووان به‌رێژه‌ی 50% هه‌ڵكشاوه و له ملیۆنێكه‌وه بۆ ملیۆنێك و 500 هه‌زار زیادی كردووه. ئه‌م هه‌فته‌یه له كوردستانیش هه‌فته‌یه‌كی ناخۆش و له هه‌مان كاتدا خۆشیش بوو. سه‌رووی 62% له ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له كوردستان هه‌ڵكشا كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی چاكبووه‌كان 100% زیادی كرد و به هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی
worldometers ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 519 هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 88 هه‌زار و 160 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 330 هه‌زار و 800 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به رێژه‌ی سه‌رووی 80% زیادی كردووه.
له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا سێ هێنده یان 150% زیادی كردووه.
ئه‌مه‌ریكا له ژماره‌ی تووشبووانی دنیا پێشه‌نگه و سه‌رووی 25%ی كۆی تووشبووانی دنیا له‌م وڵاته‌ن. ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 435 هه‌زار كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 14 هه‌زار و 800 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. له پێنجشه‌می رابردووه‌وه ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 100% و ژماره‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا سێ هێنده یان 150% زیادی كردووه.
له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیسپانیا پێش ئیتالیا كه‌وته‌وه و ژماره‌ی تووشبووانی گه‌یشته 148 هه‌زار كه‌س كه نزیكه‌ی 14 هه‌زار و 800 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیتالیا به 139 هه‌زار و 500 كه‌س له‌پله‌ی سێیه‌م دێت كه 17 هه‌زار و 700 كه‌سی بووه‌ته قوربانی. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له ژماره‌ی تووشبووان پێش چین كه‌وتنه‌وه.
ئه‌ڵمانیا به 113 هه‌زار حاڵه‌ت و مردنی دوو هه‌زار و 350 كه‌س له پله‌ی چواره‌م دێت. فڕه‌نسا به 112 هه‌زار حاڵه‌ت و 10 هه‌زار و 869 حاڵه‌تی مردن ، له پله‌ی پێنجه‌م دێت. له فڕه‌نسا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی تووشبووان و ژماره‌ی قوربانیان دوو هێنده زیادی كردووه.
چین به 81 هه‌زار و 865 كه‌س له پله‌ی شه‌شه‌مدا دێت كه سێ هه‌زار و 335 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ته‌نیا هه‌زار و 160 كه‌یسی ئه‌كتیڤی ماوه. له‌و وڵاته له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 300 تووشبوو زیادی كردووه و 20 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام سه‌رووی 700 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئێران به 64 هه‌زار تووشبوو و چوار هه‌زار حاڵه‌تی مردن و به‌ریتانیاش به 60 هه‌زار و 718 حاڵه‌ت و نزیكه‌ی چوار هه‌زار مردن له ریزبه‌ندی دواتردا دێت.
له عێراق ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی هه‌زار و 200 كه‌س و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌رووی 50% له ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه. به گشتی 69 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه و 452 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. له عێراق له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 17 كه‌س مردوون، به‌ڵام سه‌رووی 300 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
له كورستان 128 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه
له هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 190 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووبوون كه له‌و ژماره‌یه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو و 62 كه‌سیش چاك بووبوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێسته ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته 309 كه‌س كه 128 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی چاكبووه‌كانی كۆرۆنا دوو هێنده یان 100% هه‌ڵكشاوه و ته‌نیا یه‌ك كه‌س مردووه، به‌ڵام ژماره‌ی تووشبووان به رێژه‌ی 62% هه‌ڵكشاوه.