به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت هه‌وڵ ده‌ده‌ن 10 تا 15 ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه. وه‌زیری نه‌وتی كوێت ئه‌م زانیارییه‌ی دركاندووه و ده‌ڵێ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه تاوتوێی بڕه‌كه ده‌كرێت.
خالید فازڵ وه‌زیری نه‌وتی كوێت روونی كرده‌وه، دانوستان له نێوان به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی تری نه‌وت ئه‌نجامی هه‌بووه.
ئه‌و پێی وایه سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌و بڕوایه گه‌یشتوون هه‌ر ده‌بێ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وت بگه‌ڕێننه‌وه و نرخه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ گوتبووی له‌وانه‌یه رووسیا و سعوودیه به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌ه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بده‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته بووه‌ته له‌مپه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری كۆتایی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و سعوودیه بووه كه هێشتا ده‌ره‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌بووه.
وه‌زیری نه‌وتی كوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه دانوستانه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌رازیل، كه‌نه‌دا، ئه‌رجه‌نتین و نه‌رویج و كۆڵۆمبیا به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، تره‌مپ گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته پاڵ دانوستانه‌كانه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه به‌رهه‌مهێنان كه‌م ده‌كاته‌وه یان نا. پێشتر رووسیا پێی گوتبوو ئه‌و بڕه‌ی به‌هۆی كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان كه‌می كردووه، نابێت به‌وه هه‌ژمار بكرێ به بڕیار كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ نه‌وتی تریش كه‌م بكاته‌وه.
پێ ده‌چێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدرێ
له ماوه‌ی رابردوودا كه دانوستانه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه و پێ ده‌چێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدرێ نزیكه‌ی ١٠ دۆلار له نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
پێویسته بگوترێ هه‌ر ئێسته نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی 34 دۆلار ده‌فرۆشرێت.