بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دنیادا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا هه‌بووه و زۆرترین كاریگه‌ریش به‌ر وڵاتانی پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازی كه‌وتووه.
فڕه‌نسا كه وڵاتێكی پیشه‌سازییه و به ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌ژمار ده‌كرێ به هۆی كۆرۆنا تووشی خراپترین ته‌نگژه بووه كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه رووی نه‌داوه.
بانكی ناوه‌ندیی فڕه‌نسا بڵاوی كرده‌وه، فڕه‌نسا كه‌وتووه‌ته ناو دۆخێكی ناله‌باری ئابووری و گه‌شه ئابوورییه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی 6% دابه‌زیوه.
32% له چالاكییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ستاوه
به‌گوته‌ی بانكه‌كه له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 32% له چالاكییه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ستاوه و كار و كاسبی تووشی سستییه‌كی بێوێنه بووه.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، له جه‌نگی دووه‌می جیهانیی فڕه‌نسا له‌لایه‌ن نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه داگیر كرا كه ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی زۆر دواخست و وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی ده‌ڵێ ئه‌مه خراپترین دۆخه تووشی فڕه‌نسا بووه.
كۆرۆنا چه‌رخی پیشه‌سازی جیهانی له‌گه‌ڵ سستبوون به‌ره‌وڕوو كردووه و زۆر كارگه‌ی گه‌وره به‌هۆی ئه‌وه‌ی داخوازییان نییه وه‌ستاون. بۆ نموونه زۆر پاڵاوگه له‌به‌رئه‌وه‌ی كڕیاری به‌نزینیان نییه، كاركردنیان راگرتووه.