کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ئه‌و گیراوه سیاسییه‌ی له گرتووخانه‌ی سه‌قز هه‌ڵاتبوو و له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه راده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا، وردەکاری رادەستکردنەوەی ئاشکرا دەکات
مستەفا سەلیمی بە ئاسایشی گوتووە ئەگەر رادەستی بکەنەوە لە سێدارە دەدرێت
مسته‌فا سه‌لیمی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه و به تاوانی ئه‌ندامێتی ئه‌و حزبه، سزای گیرانی تاهه‌تایی بۆ ده‌رده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ 80 گیراوی تر هه‌ڵدێن، رۆژی سێی نیسان له رێی گوندی كه‌نده‌سووری بانه كه هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانه، ئاودیوی گوندی سیاگوێزی شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌بێت.
بۆچی ده‌چن بۆ سیاگوێز
مسته‌فا سه‌لیمی له گرتووخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ كوردێكی باشوور به‌ناوی سه‌لیم كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه به تاوانی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیراوه و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سه‌قز كراوه، ئاشنا ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی بۆ "وشه"، سه‌لیم ئادرێسی ماڵی باوكی ده‌دات به مسته‌فا سه‌لیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌نایان بۆ باشووری كوردستان برد، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاسپۆرتیان نییه، بچن بۆ ماڵی باوكی و له‌وێوه بیانگه‌یه‌نن بۆ ناو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌موو مسته‌فا سه‌لیمی له رێی بانه‌وه ده‌گاته گوندی سیاگوێز له شاره‌دێی گه‌رمك و ده‌چێت بۆ ماڵی باوكی سه‌لیم، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له سێ سه‌عات له ماڵه‌كه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی پێنجوێن به‌سه‌ریاندا ده‌دات دەیبەن بۆ بنكه‌ی ئاسایش.
ئاسایشی پێنجوێن وه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی سوپای پاسداران
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته ئاسایشی یه‌كێتی به فه‌رمی هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له میدیاكان به‌ناوی ئاسایشه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت كه مسته‌فا سه‌لیمی و شۆڕش مروه‌تی راده‌ستی سوپای پاسداران نه‌كراون، به‌ڵكو له سنوور ئاودیو كراون و له‌ناو خاكی ئێران‌دا گیراون.
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سەلیمی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، دوای بۆ گرتووخانه‌ی سه‌قز، خێزانه‌كه‌ی بینیویانە، مستەفا له پێنجوێن راده‌ستی تیمێكی سوپای پاسداران كراوە و ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌و ئۆتۆمبێله له پێنجوێنه‌وه براوه‌ته بانه.
ئاسایش به بیانووی ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنای بۆ ده‌كات، هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر گوندی سیاگوێز و به‌و ناوه گیراوه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات راپێچی بنكه‌ی ئاسایش ده‌كه‌ن، دوای نزیك به سێ سه‌عات هێشتنه‌وه‌ی له بنكه‌ی ئاسایش و دڵنیابوون له ناوه‌كەی، هه‌ر له بنكه‌ی ئاسایش راده‌ستی تیمێكی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت.
له بنكه‌ی ئاسایش مسته‌فا سه‌لیمی چه‌ندان جار ئه‌وه‌یان لێ دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر داڵده‌ی نه‌ده‌ن و راده‌ستی ئێران بكرێت، له سێداره ده‌درێت، به‌ڵام وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شۆڕش باسی ده‌كه‌ن، ئاسایش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و بابه‌ته‌دا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك له ئه‌ندامانی ئاسایش ده‌ڵێ، ئێمه ته‌نیا ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له سه‌رووی خۆمانه‌وه پێمان ده‌درێت.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
مسته‌فا سه‌لیمی ماوه‌ی سێ ساڵ پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی ئێران بووه و له‌كاتی راكردنی نیازی بووه بچێته‌وه ناو ئه‌و حزبه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی رێبه‌ری ئه‌و حزبه ده‌ڵی، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه نه‌بوون.
محه‌مه‌دنه‌زیف قادری جێگری دووهه‌می لێپرسراوی گشتی و به‌رپرسی ده‌زگای پێوه‌ندییه گشتییه‌كان حدكا به "وشه"ی راگه‌یاند، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوی گرتنه‌وه و له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی، ئێمه هیچ زانیارییه‌كی دروستمان له به‌رده‌ست نییه تا به پشتبه‌ستن پێی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌كی پێشوه‌خته‌یش له‌باره‌ی هاتنی ئه‌و هه‌ڵاتووه بۆ باشووری كوردستان نه‌دراوه به حدكا و زۆریشمان هه‌وڵ داوه له‌و پێوه‌ندییه‌دا لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین، تا ئێسته به ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتووین تا په‌نجه‌ی تاوان بۆ كه‌س یان لایه‌نیكی دیاریكراو درێژ بكه‌ین.
مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵكی گوندی ئیلوی سه‌قز و له دایكبووی 1968 بوو و له ساڵی 2003 به تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر پایگای ئێرانشای سه‌قز و كوژرانی ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران له شاری نه‌هاوه‌ندی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان، گیرا و به تاوانی ئه‌ندامێتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سزای تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی نیسان، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز، مسته‌فا سه‌لیمی به فه‌رمانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران له سێداره درا.